سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە هەرێم ڕایگەیاند، جیگای نیگەرانییە و وەزارەتی تەندروستیش ڕاسپێردراوە هەوڵی سنووردارکردنی بدەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ” پەیدابوونی چەند کەیسێکی ئۆمیکرۆن لە دهۆک مایه‌ی نیگه‌رانین، وەزیری تەندروستیم ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی تیمەکانیان ھەوڵی سنووردارکردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی بدەن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ” داوا له كوردستانییان ده‌كه‌م پابەندبن به ڕێنماییەکان و ڤاكسین وه‌ربگرن بۆ ئەوەی کوردستان پارێزراو بێت”.
ئەمڕۆ سامان به‌رزنجى، وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، پێنج ئه‌ندامى خێزانێكى دانیشتووى دهۆك تووشى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن بوون.
لەبارەی هۆكاری تووشبوونەكەوە، وەزیری تەندروستی وتی، ئه‌ندامێكى خێزانه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات گه‌ڕاوه‌ته‌وه و تووشبووى ڤایرۆسه‌كه بووه، به‌هۆیه‌وه چوار ئه‌ندامى دیكه‌ى خێزانه‌كه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ گواستراوه‌ته‌وه و تووشی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن بوون.