بومەلەرزەیەک ئێرانی هەژاند

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە بە پێوەری رێختەر باکووری پارێزگای کرمانی لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران هەژاند.

پەیمانگەی بومەلەرزەزانیی لە زانکۆی تاران بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 4:37 خولەکی بەیانی لە دووری 33 کیلۆمەتر لە شاری رافر و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتری زەوی روویداوە.

بەپێی راپۆرتی بنکەی ئۆپراسیۆنی کارەساتەکان لە زانکۆی کرمان، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی مردن یان برینداربوون بەهۆی بومەلەرزەکەوە نەگەیندراونەتە نەخۆشخانەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆککۆماری ئێران: دەسەڵاتی پێویست دراوە بە پارێزگاکان بۆ بڕیاردان

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە پەیوەندیدان لەگەڵ تەواوی پارێزگارەکان، هەرچەندە دۆخەکە ئاڵۆزە، بەڵام ژیانی خەڵک…
Total
0
Share