بایرن بە (87 ملیۆن) و یاریزانێک وەڵامی ئارسیناڵ دەداتەوە

یانەکانی بایرن میونشن و ئارسیناڵ سەبارەت بە گواستنەوەی دیکلاین ڕایسی ناوەندکاری یانەی وێستهام یونایتد، ململانێی دارایی بەهێز لەنێوانیاندا دروستبووە.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت” نووسیویەتی، دیکلاین ڕایس ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ئارسیناڵدا کردووە، یانە ئینگلیزییەکە بڕی (100 ملیۆن پاوەند) بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی پێشکەشی وێستهام دەکات، کە نرخی شکاندنی گرێبەستەکەیەتی.

لە بەرامبەردا کارگێڕیی یانەی بایرن میونشن لەسەر ڕاسپاردەی تۆماس توخێل، ئامادەکارییان کردووە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستێک بەبڕی (87 ملیۆن پاوەند) و یاریزانێک بەرامبەر هەمان یاریزان پێشکەشی وێستهام بکەن.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەستێرەکەی “هامەرز” خواستی لەسەر ئارسیناڵە، پێناچێت بایرن لە هەوڵەکانیدا سەرکەوتووبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام له‌ یارییه‌کی ئاگریندا‌ مانچسته‌ر سیتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی که‌ڵه‌شێره‌ ڕوومییه‌کانی…
Total
0
Share