(NBA) واریەرز دۆڕا و مەیامی لە بلەیزەرزی بردەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11 ڕووبەڕووبوونەوەی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA) ئەنجامدران، تیایاندا تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز دۆڕاندنی تۆمارکرد.

لەڕووبەڕووبوونەوەی بەهێزی هەفتەی 39، تیمی داڵاس ماڤرێکس لە ئەێرلانز سەنتەر میوانداریی تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرزی یەکەمی ڕیزبەندیی جەمسەری خۆرئاوای کرد، یارییەکە بە ئەنجامی (99-82) لەبەرژەوەندیی تیمی خانەخوێ کۆتاییهات.

لە یارییەکی دیکەدا، تیمی مەیامی هیت لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەئەنجامی (109-115) بردنەوەی بەرامبەر پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز تۆمارکرد، لەو یارییەشدا سەرەڕای پێکانی جەیمی باتڵەر و چوونەدەرەوەی کیلی لۆوری لەچارەکی یەکەمدا، بەڵام ماکس ستراس توانی 25 خاڵ بۆ تیمەکەی تۆماربکات.

ئەنجامەکانیش بەم جۆرە بوون:

چارلۆت هۆرنێتس 140-111 دیترۆیت پیستۆنز

ئۆرلاندۆ ماجیک 106-116 فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز

واشنتن ویزاردز 111-114 هیوستن ڕۆکێتس

بۆستن سێڵتیکس 97-99 سان ئەنتۆنیۆ سپێرز

ئیندیانا پیسەرز 121-129 برۆکلین نێتس

داڵاس ماڤرێکس 99-82 گۆڵدن ستەیت واریەرز

مینیسۆتا تێمبەروڵڤز 98-90 ئۆکلاهوما سیتی ساندەر

میڵواکی باکس 111-117 تۆرنتۆ ڕاپتۆرز

دێنڤەر ناگێتس 109-115 یوتا جاز

پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز 109-115 مەیامی هیت

ساکرامینتۆ کینگز 102-108 ئەتلانتا هوکس

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ یارییەکانی خولی ئیتاڵیا و جامی شای ئیسپانیا ئەنجامدەدرێن

بابەتی دواتر

كاروانێكی كۆچبەران لەڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە گەڕێندرانەوە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share