بەفەرمی سپالێتی پۆستی ڕاهێنەرایەتی ناپۆلی وەرگرت

یانەی ناپۆلیی ئیتاڵی بەفەرمی لوچیانۆ سپالێتی وەک ڕاهێنەری نوێ و جێگرەوەی جینارۆ گاتوسۆ ناساند.

لەو بارەیەوە ئاوریلیۆ دی لاورێنتس، سەرۆکی یانەی ناپۆلی بە ماڵپەڕی یانەکەی ڕاگەیاند، “بەخێرهاتی لوچیانۆ، بەیەکەوە کارێکی ناوازە دەکەین، بەخۆشحاڵییەوە پێتان ڕادەگەیەنم لوچیانۆ ڕاهێنەری نوێی یانەکەمانە و کار و پڕۆژەکانمان لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرەدا بەردەوامدەبێت”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە ئیتاڵییەکانەوە بڵاودەکرێنەوە، بۆندی سپالێتی و ئیدارەی “پارتینۆپێ” بۆ ماوەی دوو وەرزە، واتا تاوەکو هاوینی 2023 بەردەوامیی دەبێت.

سپالێتی لە تەمەنی وەرزشییدا ڕاهێنەری چەندین یانەی گەورەی وەک ئینتەرمیلان و ڕۆما و زینیتی ڕووسی بووە، بەڵام ماوەی دوو وەرزە لەدوای دەستبەرداربوونی لە پۆستی ڕاهێنەری ئینتەرمیلان، بێکارە و پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاپۆرتا لەبارەی سێ یاریزانەوە کۆبوونەوە لەگەڵ “ڕێویی گواستنەوەکان” دەکات

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی گواستنەوەی سێ یاریزانەوە لەگەڵ مینۆ ڕایۆلا ئەنجامدەدات. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی…
Total
0
Share