ئەمڕۆ پێنجشەممە، کێبڕکێی یانە بەشدارەکانی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا و جامی شای ئیسپانیا بەردەوامدەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجامدەدرێن.
لە ئیتاڵیا لەکۆی 10 ڕووبەڕووبوونەوەی هەفتەی 20ی کالچیۆ، چوار یاریی بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ کاتێکی دیکە دواخران، لەنێوانیاندا یاریی نێوان بۆلۆنیا و ئینتەر میلان، هەروەها فیۆرنتینا و ئودینێزی.
لەلایەکی دیکەوە یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ” بەردەوامییان دەبێت، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بەرامبەر یانەی ڕایۆ ماخاداهۆندا یاریدەکات.
کالچیۆ (هەفتەی 20)
سامپدۆریا – کالیەری (2:30)
لازیۆ – ئیمپۆلی (4:30)
سپیزیا – هیلاس ڤیرۆنا (4:30)
ساسولۆ – جێنەوا (6:30)
میلان – ڕۆما (8:30)
یوڤانتۆس – ناپۆلی (10:45)
جامی شای ئیسپانیا (قۆناغی 32)
فوینلابرادا – قادیش (6:00)
جیرۆنا – ئوساسۆنا (6:00)
خیخۆن – ڤیاڕیاڵ (8:00)
زارەگۆزا – ئیشبیلیە (8:00)
ئەتلەتیکۆ مانچا ڕیاڵ – ئەتلەتیک بلباو (10:00)
ئەلمیریا – ئیڵچی (10:00)
ڕایۆ ماخاداهۆندا – ئەتلەتیکۆ مەدرید (11:00)