پاریس ئامادەیە ئاڵوگۆڕێکی گەورە لەگەڵ بەرشلۆنە بکات

بەڕێوەبەرانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی پێشنیازی ئاڵوگۆڕێکی گەورەیان بۆ یانەی بەرشلۆنە کردووە.

ڕۆژنامەی “ئیل ناسیوناڵ”ی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، ماورۆ ئیکاردی لە یانەی ئینتەر میلان یەکێکبووە لە باشترینەکانی ئەوروپا، بەڵام بەدرێسی پاریسەوە نەیتوانیوە جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکاتەوە، لەلایەکی دیکەوە کێشە خێزانییەکانی ڕێگربوون لەبەردەم بەرەوپێشچوونیدا و بەوهۆیەوە بیریان لە فرۆشتنی کردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی پاریس پێشنیازی ئاڵوگۆڕی هێرشبەرە 28 ساڵەکەیان بەرامبەر بە سێرجیۆ ئەگوێرۆی هاونیشتمانی بۆ یانەی بەرشلۆنە کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دانوستاندن لەوبارەیەوە بەفەرمی دەستیپێنەکردووە.

ئیکاردی لەماوەی سێ وەرزدا 22 گۆڵی بۆ پاریس سان جێرمان تۆمارکردووە، سێرجیۆ ئەگوێرۆش لەم وەرزەدا تەنها پێنج خولەک بەدرێسی بارساوە یاریکردووە.

بابەتی پێشتر

دەمەوێت خەڵووز بچێتە پەرتووكەكانی مێژووەوە<BR>وڵاتان هەوڵدەدەن بە كردار ڕووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببنەوە

بابەتی دواتر

لوبۆف: دۆخی مێسی وەک زێدانە و نابێت باڵۆندۆری پێبدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share