ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی پیرەمەگرون ئازادكران

لەلایەن ئاسایشی سلێمانی-ەوە ژمارەیەك لەو گەنجانەی بەتۆمەتی سوتاندنی چەند فەرمانگەیەك لە پیرەمەگرون دەستگیركرابوون ئازادكران، وتەبێژی ئاسایش دەڵێت، ئەوانی دیكەشیان پەڕاوەكەیان لەبەردەم دادوەردایە.

ئازادكردنەكە لەسەر هەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و پشتیوانیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە.

موقەدەم یاسین سەمیع، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ژمارەیەك لە دەستگیركراوەكانی پیرەمەگرون بە بڕیاری دادوەر و بە بارمتەی یاسایی ئازادكراون.

وتیشی، “ژمارەیەكی دیكەیان پەراوەكەیان لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشە و دواتر دادوەر بڕیاردەدات ئەمڕۆ یان هەر كاتێكی دیكە ئازاددەبن”.

وتەبێژەكەی ئاسایش ئەوەی خستەڕوو، پرۆسەكە لەسەر هەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و پشتیوانیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

ڕوونیشیكردەوە، هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە تۆمەتبارن بە سوتاندنی فەرمانگە حكومی و خزمەتگوزارییەكانی پیرەمەگرون.

دوێنی موقدەم یاسین سەمیع ڕایگەیاند، تۆمەتباران لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركراون و بەپێ یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

دەربارەی ڕەنگی جلوبەرگی تۆمەتباران كە كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەوەی خستەڕوو، بەپێ یاسا و ڕێنمایی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، بەپێ ستاندارد دەبێ جلوبەرگی زیندانی یەكپۆشی بێت. سەبارەت بە ڕەنگەكەشی وتی، ڕەنگێكی جیهانی پەیڕەوكراوە و پەیوەندی بە جۆری تۆمەتەكەوە نیە،

بابەتی پێشتر

بەرزكردنەوەی نرخی غاز كازاخستانی سووتاند

بابەتی دواتر

یه‌كشه‌ممه‌ په‌روه‌رده‌ مووچە وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share