تەندروستیی سلێمانی: ئەمڕۆ ڤاکسینەکە دەگاتە دەستمان

بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ شەممە 6ی ئازار پشکی سلێمانی لە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە دەستیان و چوار سەنتەری کۆرۆناش ڤاکسینەکە وەردەگرن.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، “تیمی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ ڕۆشتوون بۆ وەزارەت تاوەکو پشکی سلێمانی لە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن” وتیشی، “ئەبوایە هەمان ئەو ڕۆژەی گەیشتە هەرێمی کوردستان پشکی سلێمانی ڕەوانە بکرایە بەڵام بەبێ هیچ دەلیلێک و بەبیانووی نەبوونی دەوام نەنێردرا”.

سەبارەت بە دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان دژی کۆرۆنا و دابەشکردنی ڤاکسینەکە وتی، “لەبەرئەوەی ئەمڕۆ ڤاکسینەکە درەنگ دەگاتە سلێمانی ناتوانین دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتانەکە ئەمڕۆ ئەنجام بدەین و سبەینێ یەکشەممە کوتان بە ڤاکسینەکە دەستپێدەکات”.

دکتۆر هێرش سەید سەلیم ڕاشیگەیاند، “ئەو شوێنانەی کە سەرەتا ڤاکسینەکەیان تێدا دابەشدەکرێت سەنتەرەکانی چارەسەری کۆرۆنان و پزیشکان و کارمەندانی هێڵی پێشەوەی هەر چوار سەنتەری عەلی ناجی، شەهید هێمن، سەرچنار و شەهید ئاسۆ سەرەتا ڤاکسینەکە وەردەگرن ئەوەش بەپێی پرۆتۆکۆڵ دیاریکراوە”.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو 2ی ئازار یەکەم وەجبەی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی کە بڕەکەی  پێنج هەزار ژەم بوو گەیشتە هەرێمی کوردستان و ڕۆژی چوارشەممە هەڵمەتی کوتان دژی کۆرۆنا بۆ پزیشکان و کارمەندانی پێشەوەی چارەسەری کۆرۆنا لە هەولێر دەستیپێکرد.

بابەتی پێشتر

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێم

بابەتی دواتر

سەرۆك فراكسیۆنێكی گۆڕان دەستلەكاردەكێشێتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی تەندروستیی سلێمانی ڕاسپارد هەرچی پێویست بێت بەپەلە بۆ بریندارەكان بكرێـت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، جێگری سەرۆك وەزیران لەسەر ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوە لەسەر هێڵە و تەندروستیی سلێمانی راسپاردووە…
Total
1
Share