لە حەوت ساڵدا نزیكەی 650 هەزار كەس لە عێراق و هەرێمەوە كۆچیان كردووە

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، ئاماری حەوت ساڵی ڕابردووی ئه‌و ‏كۆچبه‌رانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ‏و داوای مافی په‌نابه‌رییان له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه‌.‏

به‌پێی ئاماره‌كانى ده‌زگای لوتكه‌، له‌ ماوەی حەوتی ساڵی ڕابردوودا، 2015 بۆ 2021، ‏‏649 هه‌زار و 273 كۆچبه‌ر له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ‏كۆچیان كردووه.‏

هەر بەپێی ئامارەكە، 296 كۆچبەر لە هەوڵی گەیشتنیان بە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، ‏‏216 كوچبەریش بێسه‌روشوێنن.‏

لوتكە باسی لەو كۆچبەرانەش كردووە، كە بەهەر هۆكارێك بێت كەوتوونەتە وڵاتی ‏سێیەمەوە، لە نموونەی سوریا و لیبیا، ئاشكرایكردووە، لە ڕۆژی 11ی ئه‌یلولی ساڵى ‏ڕابردوو 57 كۆچبه‌ری كورد له‌ سوریاوه‌ له‌لایه‌ن گروپه‌ میلیشیاكانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ‏ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، گه‌ڕێندرانه‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕۆژی 26ی تشرینی دووه‌می هەمان ساڵ ‏‏40 كۆچبه‌ری كورد له‌ لیبیاوه‌ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌، كە قاچاخچی بەرەو ئەو وڵاتە بردبوونی.‏

ده‌قی ئاماره‌كان:‏

بابەتی پێشتر

تەرمی ئەو كرێكارەی بەهۆی خەڵوزەوە لە دەربەندیخان گیانیلەدەستدا بەرەو سوریا ‏بەڕێكرایەوە

بابەتی دواتر

ئەنچلۆتی متمانە بۆ هازارد دەگەڕێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

دەستگیركردنی چوار تۆمەتبار راگەیەنرا و پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەنیازبوون لە قەزای دەربەندیخان دزی بكەن. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share