تەرمی ئەو كرێكارەی بەهۆی خەڵوزەوە لە دەربەندیخان گیانیلەدەستدا بەرەو سوریا ‏بەڕێكرایەوە

لە پزیشكی دادوەریی دەربەندیخان هێڵدرابووەوە

ئەو كرێكارە سورییەی بەهۆی خەڵوزەوە لە یەكێك لە كارگەكانی چەو و لم لە دەربەندیخان ‏گیانیلەدەستدا، دوای نزیكەی 10 ڕۆژ مانەوەی تەرمەكەی لە پزیشكی دادوەری، بەرەو ‏سوریا بەڕێكرایەوە.‏

شەوی 26ی كانونی یەكەمی ڕابردوو دوو كرێكاری بە ڕەگەز سووری، كە لە ‏كارگەیەكی چەو و لمی گوندی دەرەدۆیین-ی سنووری دەربەندیخان كاریاندەكرد، بەهۆی ‏دووكەڵی خەڵووزەوە، كە بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكاریانهێنابوو، تووشی تەنگەنەفەسی ‏بوون، دواتر یەكێك لە كرێكارەكان گیانیلەدەستدا.‏

تەرمی گەنجەكە لەوكاتەوە لە پزیشكی دادوەریی دەربەندیخان هێڵدرابووەوە، بەڵام ئەمڕۆ ‏لەلایەن ژمارەیەك لە خۆبەخشانەوە لە مزگەوتی حاجی ساڵح گەڵاڵی شۆردرا و پاش ‏نوێژكردن لەسەری بەرەو سوریا بەڕێكرایەوە.‏

ئەوكات و دوای ڕووداوەكە سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی ‏سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كرێكارەكەی دیكەیان گەیەندراوەتە ‏نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و تەندروستیی ناجێگیرە.‏

بابەتی پێشتر

چەند زانیارییەک دەربارەی ڕێوڕەسمی شەڕە پرتەقاڵ لە ئیتاڵیا

بابەتی دواتر

لە حەوت ساڵدا نزیكەی 650 هەزار كەس لە عێراق و هەرێمەوە كۆچیان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share