نرخى نه‌وت دابه‌زی

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت زیاتر له‌ دۆلارێكى ‏لێكه‌مبووه‌وه‌.‏

به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كاندا نرخى نه‌وت دابه‌زینى تۆماركرد، ‏هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌ ڕێژەى زیاتر 1% دابه‌زى و نرخى نه‌وتى برێنت به‌ 79.66 ‏دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.‏

هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش بۆ 76.79 دۆلار دابه‌زی.‏

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی و پڕى ‏ئه‌مباره‌كانى نه‌وتى ئه‌مریكا، وایكردووه‌ نرخى نه‌وت دابه‌زێت.‏

بابەتی پێشتر

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە خرایەخوارەوە

بابەتی دواتر

شارەزایان: نەمامی ناوماڵ لە زستاندا گرنگیدانی زیاتری پێویستە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share