بایرن میونشن لەبارەی چوپۆ مۆتینگەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ئێریک چوپۆ مۆتینگ، هێرشبەری یانەی بایرن میونشن لە پێکهاتەی یانەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماینز دوورخرایەوە.

ئەمڕۆ لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (29)ی خولی ئەڵمانیا، بایرن میونشن بەرامبەر ماینز یاریدەکات، لە لیستی یاریزانانی یانە باڤارییەکەدا ناوی ئێریک چوپۆ مۆتینگی هێرشبەری کامیرۆینی نەهاتووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە لەلایەن بایرنەوە بڵاوکراوەتەوە، هێرشبەرەکە جارێکی دیکە دووچاری پێکان و ئازاری ئەژنۆ بووە، بەوهۆیەوە بۆ ماوەیەکی نادیار پشووی پێدراوە.

مۆتینگ لەم وەرزەدا سێ یاریی بایرنی لە خولە جیاوازەکان بەهۆی پێکانی ئەژنۆیەوە لەدەستدا، وا دیارە جارێکی دیکە لە هەمان پێگەدا دووچاری پێکان بووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئینتەر میلان داوای چوار یاریزانی بەرشلۆنەی کردووە

بابەتی دواتر

هێزەکانی پێشمەرگە مۆڵەتی 24 کاتژمێریان سەبارەت بە پەلکاتە داوەتە سوپای عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خەزێنەی بەرشلۆنە پڕ بووەوە

ئەندامانی یانەی بەرشلۆنە ڕازیبوون بە چارەسەرە داراییەكانی یانەكە و بە دەنگدان یانەكەیان لە قەیران ڕازیكرد. لەكۆبونەوەیەكی گەورەدا شەوی…
Total
0
Share