لەسایەی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە جیهاندا، خواستی مرۆڤ لەسەر هۆكاری ئاسان و كەم تێچوو بۆ ساردكردنەوەی هەوای دەوروبەری زیاتر دەبێت، بەشێوەیەكی گشتی لە باڵەخانە نوێیەكاندا پشت بەو هۆكارانە دەبەسترێت كە گەرمای ناوەوە بەرەو دەرەوە پەلكێشدەكات، بەڵام تێچووەكەی گەورەترین كێشەی دانیشتووانی بەشێك لە وڵاتانە.
سەرەڕای ئەوەی ئامێری ساردكەرەوە پێویستی بە بڕێكی زۆر كارەبا هەیە، لەهەمان كاتدا دەبێتە هۆی گەرمكردنی دەرەوە بینا، لە ئاكامی ئەوەشدا شەقامەكانی شار زیاتر گەرمدەبن بەراورد بە شوێنەكانی دیكە، هەموو ئەمانەش شارەكان دەكەنە “دورگەیەك لە گەرمی” و ئاكامەكەشی زیادبوونی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمایە.
لەپێناو چارەسەری ئەم جۆرە كێشەیەدا، ژمارەیەك لە زانایان ڕێگایەكی ئابوری-یان خستوەتەڕوو بۆ چارەسەری ساردكردنەوەی بیناكان لە وڵاتە گەرمەكاندا، كە ئەویش بەكارهێنانی بۆیەیەكی سپی-یە كە دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی ئامێرە ساردكەرەوەكان، بەجۆرێك ساردتر دەبێت لە هەوای دەوروبەری تەنانەت لەژێر كاریگەری ڕاستەخۆی تیشكی خۆریشدا.
توێژینەوەیەك دەربارەی تایبەتمەندییەكانی ئەم جۆرە بۆیە-یە لە گۆڤاری (Cell Reports Physical Science)ی زانستی-دا بڵاوكراوەتەوە و توێژەران دەڵێن، “باشترین هۆكاری ساردكەرەوەی تیشكدەرە كە تائێستا زانست پێی گەیشتبێت”.
بۆیەیەكی سپی كراوە
ئەم جۆرە بۆیەیە لەڕووی “ڕۆنی بەرگر لە گەرمی” لە ئاستێكی بەرزتردایە بەراورد بەو بۆیانەی ئێستا لەبەردەستدان و دەتوانن تەنها 80 تا 90%ی تیشكی خۆر بدەنەوە.
لەكاتێكدا كە مادە زۆر ڕەشەكانی ئەمڕۆ دەتوانن زیاتر لە 99.96%ی تیشكی خۆر هەڵبمژن، ئەم جۆرە نوێیەی ڕەنگی سپی كراوە دەتوانێت 95.5%ی سەرجەم ئەو فۆتۆناتانە بداتە كە بەری دەكەوێت.
بۆیە سپییەكە دەتوانێت وزەی خۆر بداتەوە بە سێ ڕێگا و لەیەك كاتدا، وادەكات شوێنەكە ساردتربێت لە هەوای دەوروبەری تەنانەت لەژێر كاریگەری ڕاستەخۆی تیشكی خۆردا.
1- بۆیەكە 95.5%ی ئەو تیشكی خۆرەی بەریدەكەوێت دەداتەوە.
2- بەشی گەورەی تیشكی سەروو وەنەوشەیی دەداتەوە لەرێی دانەوەی تیشكی خۆری ڕاستەوخۆ، بەبێ ئەوەی بەهۆیەوە گەرم ببێت.
3- شەپۆلی تیشكی ژێر سوور دەداتەوە لە چوارچێوەیەكی كەمدا، ڕوبەرە بۆیەكراوەكە ئەو گەرمییە دەردەدات كە لە ئەنجامی بەركەوتنی لەگەڵ هەوای دەوروبەری وەریدەگرێت.
بۆیە نوێیەكە لە ئەكریلیك دروستكراوە بە بەكارهێنانی ناوەخنی كاربۆناتی كالیسیۆم كە بنەڕەتی ئەم بۆیە-یە (60%)، لە جیاتی بەشە دووەم ئۆكسیدی تیتانیۆمی پێوانەیی كە لەئێستادا بەكاردەهێنرێت، ئەودوایشی بۆیەی ئەكریلیكی كلاسیكییە.
لەجیاتی گەرمبوون بەهۆی تیشكی ڕاستەخۆ، ڕووبەرە داپۆشكراوەكە بە مادەی ئەكریلیكی نوێ زیاتر ساردتر دەبێت لە پلەی گەرمی چواردەوری تەنانەت ئەگەر لەژێر تیشكی ڕاستەخۆی خۆریشدا بێت، ئەمەش ڕێگەخۆشدەكات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پلەی گەرمای ناو بیناكە.
ئەم تەكنەلۆجیا نوییە بۆ زۆرێك لە پیشەسازییەكان سودبەخش دەبێت، لەوانە باڵەخانەی نیشتەجێبوون و بازرگانی، سەنتەرەكانی زانیاری و كۆگاكان، هەڵگرتنی مادە خۆراكییەكان، ئۆتۆمبێل و كەلوپەلە كارەباییەكان و ژێرخانە سەربازییەكان.
بەكارهێنانی بازرگانیانەی ئەم جۆرە تەكنیكە بەشێوەیەكی بەرفراوان بۆ ساردكردنەوەی لەڕێی تیشكدانەوەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كاریگەری بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ئەمەش هاوشێوەی سەركەوتنێكی گەورەیە بۆ كێشەی ژینگە و ئاووهەوای جیهان.