چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى سه‌ردانى سه‌در ده‌كه‌نه‌وه‌‏

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندێكى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له‌ حه‌نانه‌ سه‌ردانى موقته‌دا سه‌در ‏بكه‌ن و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو تاوتوێ بكه‌ن.‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شاندێكى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ‏به‌سه‌رۆكایه‌تیی هادى عامری بۆ سێیه‌مجار سه‌ردانى نه‌جه‌ف ده‌كات و له‌ حه‌نانه‌ له‌گه‌ڵ ‏موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در كۆده‌بنه‌وه‌.‏

باسیان له‌وه‌كردووه‌، سه‌ردانه‌كه‌ى عامری بۆ ڕازیكردنى سه‌دره‌ تا نێوماڵی شیعه‌كان ‏یه‌كڕیز بكاته‌وه‌ پێش یەكەم كۆبوونەوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران، كە بریارە ‏ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو ئەنجامبدرێت.‏

چێوەی هەماهەنگی ویستێتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر بگەنە ڕێككەوتن و پێكەوە ‏سەركردایەتیی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو بكەن، لەكاتێكدا سەدر سوورە لەسەر پێكهێنانی ‏حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی.‏

پێشتر وائیل ڕوكابی، سەركردە لە چێوەی هەماهەنگیی شیعه‌كان ڕایگه‌یاندبوو، “چێوەی ‏هەماهەنگی دەیەوێت ڕەوتی سەدر هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت و هەردوو جەمسەری ‏شیعەكان پێكەوە حكومەت پێكبهێنن”.‏

ڕاشیگه‌یاندبوو، چێوه‌ى هەماهەنگی خاوه‌نى 90 كورسیی په‌رله‌مانییه‌ و گەورەترین ‏فراكسیۆنی پەرلەمانە، بۆیه‌ ئه‌گەر سەدر ڕەتیبكاته‌وه‌ هاوپەیمانییان لەگەڵ ببەستێت، خۆیان ‏حكومه‌ت و گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى ڕاده‌گه‌یه‌نن.‏

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای نەوتی کەرکوک: ناوی کەرکوکمان نەگۆڕیوە بۆ تەئمیم

بابەتی دواتر

دووبارە ناوەندێكی دیپلۆماسیی ئەمریكی لە بەغداد كرایە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی چی؟

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، ‏پەرلەمانتاران دەتوانن بە یاداشتێك داوای دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ…
Total
0
Share