دووبارە ناوەندێكی دیپلۆماسیی ئەمریكی لە بەغداد كرایە ئامانج

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە مووشەکی ‏جۆری گراد، هێرشکراوەتە سەر “ناوەندی بەغداد بۆ پاڵپشتیی دیپلۆماسی”، كە پێگەیەكی ‏دیپلۆماسیی ئەمریكییەكانە و دەكەوێتە فڕۆكەخانەی بەغدادەوە.‏

سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووە، هێرشەکە لە نزیک کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ‏ئەمڕۆدا ئەنجامدراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.‏

‏”ناوەندی بەغداد بۆ پاڵپشتیی دیپلۆماسی” ناوەندێكی دیپلۆماسیی تایبەتە بە ئەمریكا، پێشتر ‏شوێنی ناوەندەكە بنكەیی سەربازیی “ڤیكتری” بووە.‏

هەر بەپێی میدیای عێراقی، هێزە ئەمنییە عێراقییەکان گەیشتوون بەو شوێنەی هێرشەکەی ‏لێوە ئەنجامدراوە، ئەو بنکەیەی (ئۆتۆمبێل) مووشەکەکانی لێوە ئاراستەکراوە ‏دۆزراوەتەوە و لە گەڕەكی جیهاد لە بەغدادەوە ئاراستەكراون، دوو مووشەکی دیکەی ‏نەتەقێنراوی لێبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات…
Total
0
Share