کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی ئۆتۆمبێلێکی فڕیوی داهێنا

مۆدێلێکی دروستکراوی ئۆتۆمبێلی هەڵۆی شار

کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی بەناوی ئوربان ئێرۆنۆتیکس ئۆتۆمبێلێکی فڕیوی بەرهەمهێناوە کە هیچ باڵێکی نییە و لە توانایدایە شەش سەرنشین هەڵبگرێت.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی ئیسرائیل 21، کۆمپانیا ئیسرائیلییەکە ئۆتۆمبێلی “هەڵۆی شار”ی داهێنا، کە دەتوانێت وەک ئۆتۆمبێلی ناو فیلمە خەیاڵییە زانستییەکان بە ئاسماندا بفڕێت، لەبری ئەوەی بەسەر شەقامەکاندا بڕوات.

لە ڕاپۆرتی کەناڵەکەدا ئاماژە بە دوو تایبەتمەندیی ئۆتۆمبێلەکە کراوە، “باڵی نییە و دەزگای هەڵگری دەرەکیشی نییە. هەروەها قەبارەکەی هێندەی ئۆتۆمبێلێکی بەرز دەبێت، کە دەتوانێت لە نزیک ماڵەکەت یاخود نووسینگەکەت بیوەستێنیت”.

لەگەڵ ئەوەشدا چوار ئۆتۆمبێلی فڕیو دەتوانێت لەسەر سەربانی نووسینگە یان ماڵەکەت بنیشێتەوە، لەبری ئەوەی هەلیکۆپتەرێک بنیشێتەوە، کە هەندێک لە دەوڵەمەندەکان هێلیکۆپتەر بەکاردەهێنن و لەسەر سەربانی باڵەخانەکانیان دایدەنێن.

دەزگای وزەگۆڕی ئۆتۆمبێلەکە، وزەی کیمیایی سووتەمەنییەک و گازێکی ئۆکسێنراوی ناو بەرگە هەوا، دەگۆڕێت بۆ کارەبا. تاکە پاشماوەشی هەڵمی پاکی ئاوە.

هەروەها بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیەکە، “هەڵۆی شار” دەتوانێت پێنج کەس و فڕۆکەوانێک هەڵبگرێت.

ئۆتۆمبێلەکە بە پەروانەیەکی گەورە بەرز دەبێتەوە، کە لەبری ئەوەی لە دەرەوەی جەستەی ئۆتۆمبێلەکە جێگیر کرابێت، لە ناوەوەی دانراوە و سووتەمەنییەکە بۆ جووڵاندنی ئەم پەڕوانەیە بەکاردێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری OpenAI: بەکارهێنانی وشەی “سوپاس” لە ChatGPT ساڵانە ملیۆنان دۆلاری تێدەچێت

سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Open AI رایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی دەستەواژەی وەک “تکایە” و “سوپاس” لەکاتی قسەکردن لەگەڵ ChatGPT،…
زیاتر ببینە

روسیا ئامادەكاری بۆ كارپێكردنی یەكەم مانگی دەستكردی تایبەت بە ئینتەرنێت دەكات

دامەزراوەی (ریشینیۆڤ)ی روسی رایدەگەیەنێت، شارەزایان مانگی Skif-D دەخەكار كە لەناوخۆدا پەرەیپێدراوە بۆ زامنكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت. یفغینی نیستیرۆڤ، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share