خوێندکارێکی ١٧ ساڵ هەسارەیەکی نوێی بە تایبەتمەندیی جیاوازەوە دۆزییەوە

زانایانی ناسا پێیان وایە ڕەچەڵەکی ژیان لە فەزاوەیە فۆتۆ: CC0 / pixabay

بەهۆی خوێندکارێکی خوێندنگەیەکی ناوەندی کە تەمەنی لە ١٧ ساڵ تێپەڕ ناکات، مانگی دەستکردی “TESS”ـی ئاژانسی “ناسا”، هەسارەیەکی لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر دۆزییەوە کە لەجیاتی یەک ئەستێرە بە دەوری دوو ئەستێرەدا دەسووڕێتەوە.

قەبارەی ئەو هەسارەیەی کە بەم دواییانە دۆزرایەوە، ٦.٩ جار لە قەبارەی زەوی گەورەترە، بە نزیکەیی هێندەی قەبارەی کەیوان (زوحەل) دەبێت، بەڵام ئەوەی تا ئێستا دەرکەوتووە ئەوەیە کە گونجاو نییە بۆ ژیان.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “CBSnews” هەسارە نوێیەکە ناوی “TOI 1338 b”ـە، ئەوەش تەنها هەسارەیەکە تا ئێستا لە سیستمی کۆمەڵەی “TOI 1338″ـدا دۆزرابێتەوە و ١٣٠٠ ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە دوورە.

هەردوو ئەستێرەکە هەموو ١٥ ڕۆژ جارێک بە دەوری یەکدا دەسووڕێنەوە، یەکێکیان بەنزیکەیی ١٠ لە سەد لە خۆرەکەی ئێمە گەورەترە، یەکێکیشیان ساردترینە و قەبارەکەی یەکلەسەر سێی قەبارەی خۆرە.

وۆڵف کویکەر، خوێندکاری تەمەن ١٧ ساڵ، دەڵێت، “لە داتایەکدا بە دوای هەموو شتێکدا دەگەڕام، خۆبەخشەکان ئەم سیستمەیان بەوە وەسف کردبوو کە سیستمێکی دوو ئەستێرەییە و باڵاتر و لەپیشترە لە سیستمی کۆمەڵەی خۆر، لەکاتێکدا هەردوو ئەستێرەکە بە دەوری یەکدا دەسووڕێنەوە و لە ڕوانگەی ئێمەشەوە لە هەموو خولێکدا یەکیان باڵاتر و لەپێشتر دەبێت لەوی دیکەیان، پاشان لە ماوەی سێ ڕۆژ ڕاهێناندا، سیگناڵێکم لەو سیستمەی پێی دەڵێن TOI 1338بەدی کرد. لە یەکەم جاردا وای بۆچووم کە خۆرگیرانی ئەستێرۆکەکانە، بەڵام وابۆچوونەکە هەڵە بوو، ئینجا لە کۆتاییدا دۆزیمانەوە کە ئەوە هەسارەیە”.

ئاژانسی ناسا نیشانەی خۆرگیرانی جووتەکی لەسەر سیستمەکە دانا، لە کاتێکدا کە هەردوو ئەستێرەکەی دەوری هەسارەکە بە دەوری یەکدا دەسووڕێنەوە و لە گۆشەی چاو و بینینی ئێمەوە خۆیان لە یەکدی دەشارنەوە.

بابەتی پێشتر

چەند کاتژمێر پێویستە بۆ خەو؟

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: تەماشاکردنی فیلم و چوون بۆ سینەما گرنگە بۆ لەش و مێشک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share