هێزەكانی ئەمریكا دابەزینێكی ئاسمانییان لە حەسەكە ئەنجامدا

پشكنین و گەڕانیان لە چەند ماڵێكدا كردووە فۆتۆ: AFP

فڕۆكە ئەمریكییەكان پرۆسەیەكی دابەزینی ئاسمانییان لە دەوروبەری باشووری حەسەكە ‏ئەنجامدا و پشكنینیان لە چەند ماڵێكدا كرد.‏

ئاژانسی هەواڵی سانا لەزاری سەرچاوە تایبەتەكانەوە ڕایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا ‏گەمارۆی ئەمنییان لە دەوروبەری گوندی دشیشە لە دەورەبەری باشووری حەسەكە ‏ئەنجامدا دوای دابەزینێكی ئاسمانی، پاشان پشكنین و گەڕانیان لە چەند ماڵێكدا كردووە.‏

بەپێی سەرچاوەكە، دابەزینەكە لەڕێی چوار هێلیكۆپتەر بووە، هەر لە هەڵمەتەكەدا ‏فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و هێزی زەمینی بەكارهێنراوە و هێزێكی سەر بە هێزەكانی سوریای ‏دیموكرات (هەسەدە) بەشداربووە.‏

ئاژانسەكە ئەنجامی هەڵمەتەكەی بڵاونەكردووەتەوە.‏

بابەتی پێشتر

لەبارەی گەورەترین پەیکەری جیهانەوە چی دەزانیت؟

بابەتی دواتر

یەكێتی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە وەڵامی كۆنكرێتیی پارتی داوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share