پاش ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا لە هەولێر كۆبوونەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێكیان لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە بڵاوكردەوە.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
ڕاگه‌یه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٠/٩/١١ له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای به‌خێرهێنان و سوپاسكردنى شاندى هه‌ردوولا له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخى سیاسى به‌گشتى و بارودۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و گیروگرفتانه‌ى به‌رۆكى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانیان گرتووه، به‌تایبه‌تى له‌ڕووى ئابوورى و داراییه‌وه كه به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه، جیهان و عێراق و هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه.
به‌ڕێزیان جه‌ختى له گرنگیى كارى هاوبه‌شى نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى نێوان پارتى و یه‌كێتى كرده‌وه و ئاماده‌ییى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانى نیشان دا بۆ پاڵپشتى و هاوكاریى سه‌رخستنى كارى پێكه‌وه‌یى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان.
دواتر شاندى هه‌ردوولا گفتوگۆى ڕاشكاوانه و به‌رپرسانه‌یان له‌سه‌ر كۆى پرسه‌كان كرد و دووپاتى به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شیان به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى و حوكمڕانى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون كه پێویسته پێكه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى جددى و كرده‌یى بنێن بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى نێوانیان و هه‌موو تواناكانیان بخرێنه گه‌ڕ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م بارودۆخه و پشتیوانیى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ خزمه‌تكردنى هاووڵاتیان.
بارودۆخى ئه‌منیى هه‌رێمى كوردستان و ڕێزگرتن له قه‌واره‌ى سیاسى و ده‌ستووریى هه‌رێم ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. هه‌ردوولا كۆك بوون كه پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ركى هه‌موو لایه‌كه.
هه‌ردوولا پشتگیریى خۆیان بۆ ئاماده‌كارییه‌كانى حكوومه‌تى فیدراڵ و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق دووپات كرده‌وه و له‌م ڕووه‌وه هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنرا و دووپاتى به‌رده‌وامیى ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه كرایه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه سیاسى و ئیدارییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرا، لە نێویشیاندا بابەتی لامەرکەزییەت لە هەرێمی کوردستان. هەردوولا پابەندیی خۆیان دووپات کردەوە بە ڕێکكەوتنی سیاسیی نێوانیان و بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بۆ بەرجەستەکردنی لامەرکەزییەت لە هەرێم و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیاریه‌تیى ھاوبەش و نەهێشتنی ڕۆتین لە ڕاییکردنی کاری هاووڵاتییان و پێشکەشکردنی پڕۆژە و خزمەتگوزارییە گشتیەکان. لەم ڕووەوە هه‌نگاوه‌كان به ئه‌رێنى هه‌ژمار كران و دووپاتى به‌رده‌وامیى كارى هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنى ته‌واوى ڕێككه‌وتنه‌كان كرایه‌وه و میكانیزمى گونجاو له‌و ڕووه‌وه بڕیارى لێدرا.
له كۆتاییى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپاتى به‌رده‌وامیى كارى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌ناو دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا كرایه‌وه كه ئامانج لێى خزمه‌تكردنى هاووڵاتیان و تێپه‌ڕاندنى ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ى سه‌ر شانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان
2020/11/9