لە هەولێر گلەیینامەی هاوڵاتییان لە کارەبا زیاترە لە سلێمانی

دیوانی وەزارەتی کارەبا ئاشکرایدەکات، لەماوەی سێ مانگدا وەڵامی 328 گلەیینامە و ‏داواکاریی هاوڵاتییانی لەبارەی کارەباوە داوەتەوە، لەگەڵ ئەوەش، لە هەولێر گلەیینامەکان ‏زیاترن لە سلێمانی.‏

بەپێی ئامارێک کە دیوانی وەزارەتی کارەبا بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی سێ مانگدا لە ‏هەولێر 206 سکاڵای هاوڵاتییان هەبوون لەبارەی کارەباوە، لە سلێمانیش تەنها 85 سکاڵا ‏هەبوون.‏

بەپێی ئامارەکە، هەر لەو ماوەیەدا لە دهۆک 22 سکاڵا تۆمارکراون و لە گەرمیان 13 ‏سکاڵا و لە هەڵەبجەش تەنها دوو سکاڵا هەبوون.‏

‏ دیوانی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، 269 سکاڵای هاوڵاتییان چارەسەرکراون و 38 سکاڵا ‏تایبەت بوون بە پێشنیاز و تێبینی، هەروەها نۆ سکاڵا بۆ وەڵامدانەوە پێویستییان بە ‏زانیاریی زیاتر هەیە، 12 سکاڵاش بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.‏

سکاڵا و داواکاریی هاوڵاتییان لەسەر ئەم بابەتانە بوون:‏

‏- کێشەی پێوەری زیرەک

‏- کێشەی فرۆشیاران و هەڵەی خوێندنەوەی پێوەر

‏- گەڕانی ژمێریاران لە گەڕەکەکان

‏- گەیاندنی کارەبا بۆ شوێنەکان

‏- سەرپێچی و ڕۆتین

لینکی خزمەتگوزاری سیستەمی ئەلکترۆنی

بابەتی پێشتر

ڤیاگرا تووشبوویەكی كۆرۆنای لە حاڵەتی كۆما چاككردەوە

بابەتی دواتر

سەختیی خاك پرۆسەی هەڵكەندنی بیرەنەوتێكی لە قەرەداغ ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share