هاتوچۆی سلێمانی: تاقیگەكانی پشكنین زیادكران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی

هاتوچۆی سلێمانی زیادكردنی تاقیگەكانی پشكنینی بەڕاد ڕادەگەیەنێت، یەكێكیان تایبەت دەبێت بەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارە كاتین و لێدراوییان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی زیاتر کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان، بڕیاردراوە تاقیگەکانی پشکنینی بەڕاد لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا زیادبکرێت.

ڕوونیشیكردەوە، لە سنووری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی دوو تاقیگە (تانجەڕۆ)، لە سنووری ڕۆژئاوای سلێمانی دوو تاقیگە (تاسلوجە) و لە ناوچەی پیشەسازی چوار تاقیگە کراوە دەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی بەڕاد.

سەبارەت بەو ئۆتۆمبیلانەش کە ژمارە کاتین و لێدراویان هەیە هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكرد، لە گۆڕەپانی تابلۆکان تەنیشت بەڕێوەبەرایەتییەكەیان پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

سیستمە نوێیەكەی پشكنینی بەراد لە سبەی یەكشەممە 17ی تەمموزەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی…
Total
0
Share