مستەفا کازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، چوار بڕیاری بەپەلەی سەبارەت بە کوشتاری خێزانەکەی بابل دەرکرد، لەوانە لێپرسینەوە لەسەرجەم تێوەگلاوەکان و دوورخستنەوەی ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی.
مستەفا کامی لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ”بەدواداچوونی وردمان كرد بۆ تاوانە خوێناوییەكەی بابل، هەوڵێكیشمان ئاشكراكرد بۆ چەواشەكردنی حكومەت و ڕایگشتی، كە ئەوەش تاوانێكی ترە”.
کازمی دەڵێت، “سەرجەم تێوەگلاوان لەژێر لێپێچینەوەدان و لیژنەیەكی باڵاشمان دروستكرد بۆ فراوانكردنی لێكۆڵینەوە، چاوپۆشی ناكەین لە هیچ كەموكورتییەك لەناو سیستمی ئەمنیدا”.
هەروەها مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی کوشتاری خێزانەکەی جبەلەی پارێزگای بابل ئاشکرایکردووە، فه‌رمانی به‌ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی كردووه، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و تاوانه بكات، بۆ گه‌یشتن به ڕاستییه‌كان و خستنه‌ڕووی ورده‌كارییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و تاوانه تێوه‌گلاون، هه‌روه‌ها باسی لە هه‌ڵه‌ی سیستمی ئه‌منی كردووه، كه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی به‌كارهێنراوه و بووه‌ته هۆی مردنی چه‌ندین كه‌سی بێ‌تاوان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی کازمی، ڕۆژی دووشەممە ڕاپۆرتێك له سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیه‌وه گەیشتووە بە کازمی و تیایدا ورده‌كاریی ئه‌و ڕووداوه ترسناكه ڕوونكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌وانەی لەڕاپۆرتەکەدا هەبووە پیشاندانی شكستێكی ئاشكرا له جێبه‌جێكردنی سیستمی ئه‌منیدا، ئاماژە بە دەستگیرکردنی 14 كه‌س له‌تێوەگلاوانی ئەو تاوانه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای دادوه‌ریدا کراوە، كه تۆمەتبارەکان به‌گواستنه‌وه‌ی زانیاری و له جێبه‌جێكردنی تاوانەکەدا به‌شداربوون.
بڕیارەکانی مستەفا کازمی:
یەکەم: پێكهێنانی لیژنەیەکی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا و ئه‌ندامێتیی (بریكاری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس، بریكاری وه‌زاره‌تی داد و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی) بەمەبەستی فراوانكردنی هەنگاوەکانی لێكۆڵینه‌وه‌كان و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر خراپ مامەڵەکردنی هێزه ئه‌منییه‌كان، به‌جۆرێك سه‌رجه‌میان بخرێنه ژێر لێکۆڵینەوەی ورده‌وه و پشت به‌سه‌رچاوه هه‌واڵگریه‌كان ببه‌سترێت لە لێکۆڵینەوەکاندا، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیشدا ڕاپۆرت لەوبارەیەوە بدرێت بە فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان.
دووەم: مستەفا کازمی بڕیاریدا بە دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی بابل، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی بابل و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی جبه‌له و ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی بەپەلە، هەروەها ده‌ستگیركردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له تاوانه‌كه‌دا تێوه‌گلاون و بردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا و جێبه‌جێكردنی قورسترین سزا بەرامبەریان.
سێیەم: ڕەوانەکردنی ئەو كه‌سانه‌ی كه به‌شداربوون له گواستنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه ئه‌منییه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی، بۆ لێكۆڵینه‌وه له ناردن و بڵاوکردنەوەی زانیاریی چه‌واشه‌كاره‌كانە له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه.
چوارەم: ڕاسپاردنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی بۆ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لەبارەی ڕێكخستنی كاری ئه‌منی و هه‌واڵگری بۆ سەرجەم وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ڕاستگۆکان و ئه‌و كه‌لێنانه‌ی كه ڕێگه به ده‌ستتێوه‌ردان له گۆڕه‌پانه‌كانی ئه‌منیه‌ت و هه‌واڵگریدا ده‌ده‌ن، بەجۆرێک ڕێگری لەدووبارەبوونەوەی تاوانێکی لەوجۆرە بەهەمیشەیی بگرێت.