کەشناسی: لەبەرەبەیاندا تەمومژێکی زۆر دروستدەبێت و مەودای بینین کەمدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەینێ بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە بەرەبەیاندا تەمومژێکی زۆر دروستدەبێت و مەودای بینین کەمدەبێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە، “پێشبینى دەکرێت ئەمشەو ئاسمانى ڕۆژهەڵات و هەندێک لە ناوچەکان باکوور و ناوەڕاستى هەرێم هەور و نیمچە بێت و ئاسمانى ناوچەکانى تر پەڵەهەور بێت نزمترین پلەکانى گەرما بە (2-4) پلە دادەبەزێت”.

هۆشداریشیداوە لەوەی، لەکاتەکانى درەنگانى شەو تا بەرەبەیانى تەمومژێکى زۆر دروست دەبێت و مەودای بینین کەمدەبێتەوە.

هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بەمجۆرە بڵاوکردووەتەوە:

هەولێر 0.1 ملم

شەمامک 0.2 ملم

سلێمانى 5.0 ملم

چەمچەماڵ 2.1 ملم

ئاکرێ 0.2 ملم

بارزان 0.2 ملم

بازیان 1.6 ملم

دەربەندیخان 3.6 ملم

دوکان 1.8 ملم

هەڵەبجە 2.4 ملم

کەلار 1.6 ملم

مەیدان 2.8 ملم

سۆران 0.2 ملم

پێنجوێن 4.0 ملم

ماوەت 3.2 ملم

قەڵادزێ 4.2 ملم

مێرگەسۆر 2.4 ملم

چۆمان 4.4 ملم

خوورماتوو 4.5 ملم

خانقین 1.0ملم

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی كەركوك لەسەر لێدان و ئەزیەتدانی خوێندكارێك لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكدەهێنێت

بەهۆی لێدان و ئەزیەتدانی دەستی خوێندكارێكی قۆناغی سەرەتایی لەلایەن مامۆستایەكی خوێندنگاكەیەوە، بەشی خوێندنی كوردیی پەروەردەی كەركوك بڕیار لەسەر…
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: لە پەرلەمانی عێراق واژوو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەكرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەناو هۆڵی پەرلەمان واژوو بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆدەكرێتەوە و  سەرجەم فراكسیۆنە…
Total
0
Share