وەزارەتی پێشمەرگە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی هەرێمی کوردستان دروستدەکات

ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری پێشمەرگە و وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و تاوتوێی داڕشتنی میدیایەکی سەربازیانەی نیشتمانی و شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگەیان کرد.

کۆبوونەوەکە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە بەئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی جوتیار عادل بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، جەختکرایەوە لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەشی میدیایی، بۆ ڕێکخستنەوەی ڕاگەیاندنی سەربازی بەگشتی و میدیای فەرمیی وەزارتی پێشمەرگە بەتایبەتی، هاوکات بڕیاری قەدەغەکردنی میدیاکان بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و میحوەرەکانی پێشمەرگە بەهەنگاوێکی گرنگ باسی لێوەکرا.

شۆڕش ئیسماعیل ڕایگەیاندووە، بڕیاری قەدەغەکردنی میدیا بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و لێدوانی فەرماندە و بەرپرسانی سەربازی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەر فەرماندە و یەکەیەک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی سزای سەربازی دەکەنەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، کە نوسراوی فەرمییان ناردووە بۆ  وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ ئیجرائاتی یاسایی و ئیداریی پێویست، لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندن.

وەزیری پێشمەرگە وتیشی، ئەو بڕیارەیان بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادیی ڕۆژنامەوانی نیە، بەڵکو ڕێکخستنەوەیەتی و لە قازانجی پێشمەرگه و ئاسایشی نەتەوەکەمان دایە.

لەلایەکی دیکەوە جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیاو زانیاری، جەختیکردەوە لەسەر هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەت، بۆ سەرخستنی ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەی، کە دەرکراون بۆ کاری هاوبەش.

هەروەها دەستخۆشیی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرد کە پڕۆژەی ستراتیژی میدیا و هۆشیارییان تەواوکردووە و لە ئێستاشدا، وەک هەنگاوی یەکەم شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە لە قۆناغی تەواوبوون دایە،  هەروەها بۆ دروست کردنی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی هەرێمی کوردستان، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا، هەردوولا کۆک بوون لەسەر پێویستی چالاک کردنی ئەو شانەیە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکات

بابەتی دواتر

کازمی چوار بڕیاری لەبارەی کوشتارەکەی جبەلە دەرکرد لەناویاندا دوورخستنەوەی بەرپرسانی ئەمنی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا لەبارەی كوشتنی خێزانە كوردەكە: چاوەڕوانین توركیا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە ناشرینە بكات

دەربارەی ڕووداوی كوشتنی حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، چاوەڕوان دەکەین تورکیا دڵنیایی بدات لێکۆڵینەوەیەکی…
Total
0
Share