(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ گورزێکی توندی لە نیوکاسڵ وەشاند

یانه‌ی لیڤەرپوڵ یاریی هەفتەی (24)ی خولی نایابی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر نیوکاسڵ ئه‌نجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمشه‌و شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (24)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”، یانەی نیوکاسڵ یونایتد له‌ “سانت جەیمس پارک” میوانداریی یانه‌ی لیڤەرپوڵی کرد، یارییەکە بە ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندیی ئەستێرەکانی یۆرگن کلۆپ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڕێدز” له‌ خوله‌کەکانی 10، 17 له‌لایه‌ن داروین نونێز و کۆدی گاکپۆ-وە تۆمارکران، بەشێوەیەکی گشتی لیڤەرپوڵ باڵادەستبوو، لە خولەکی 22 نیک پۆپی گۆڵپارێزی یانەی خانەخوێ بە کارتی سوور لە یاریگا کرایە دەرەوە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤەرپوڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 35 و بۆ پلەی هەشتەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ سەرکەوت، یانەی نیوکاسڵ بە 41 خاڵەوە لە پلەی چوارەمدا بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) میلان بە گۆڵێکی بێوەڵام لە مۆنزای بردەوە

بابەتی دواتر

یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share