یاریی نێوان عێراق و ئێران جارێکی دیکە پرسی مافی هاندەرانی ژنانی ئێرانی هێنایە پێشەوە

دەیان ساڵە نیگەرانییەکان لەبارەی ئامادەنەبوونی هاندەری ژن لە یارییەکانی تۆپی پێدا لە ئێران بە چەندین شێواز دەردەبڕدرێن، جارێکی دیکە یاریی نێوان ئێران و عێراق لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیهانی ئەو پرسەی هێنایە پێشەوە.

ئەمجارەیان ژنان وەک هاندەر چوونە ناو یاریگا، بەڵام دیسانەوە ئامادەبوونی ژنان بووە جێگای ڕەخنە، چونکە ئەوانەی چوونەتە ناو یاریگاکەوە لەلایەن حکومەتەوە نێردراون و هەموویان بە باڵاپۆشی و چارشێوەوە بەشدارییان کردبوو.

لەلایەکی دیکەوە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی کاریکاتێر لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئێرانەوە نیگەرانیی “فیدراسیۆنی تۆپی جیهانی” لێکەوتەوە، چونکە لە وێنەکەدا تەنها چەند یاریزانێکی کۆنی ئێران و چەند پیاوێک دەبینرێن، لە کاتێکدا ئەگەر بە وردی سەیری وێنەکە بکەیت بە ئەستەم دوو ژن دەبینیت.

Image

“فیدراسیۆنی تۆپی جیهانی – فیفا” بە کەناڵی بی بی سی-ی ڕاگەیاندووە، “ئەوەی کە یەکێتیی تۆپی پێی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە لەگەڵ بنەمای کاری فیدراسیۆنەکە ناگونجێت”.

پێشتر فیفا پێشوازیكردبوو لە بڕیاری بەشداریكردنی ژنان لە یارییەکەی نێوان ئێران و عێراقدا، بەڵام دواتر ئێرانییەکان ڕەخنەی توندیان لێگرت کە ئەوە تەنها چاوبەستنی فیفا بوو.

بابەتی پێشتر

بنزیمە زیندانی ناکرێت

بابەتی دواتر

ملیۆنێک منداڵی ئەفغانی لەبەردەم مەترسی لەبرسامردندان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share