دوو هۆکار بۆ کۆتاییهاتنی ڕیاڵ مەدریدی سەردەمی زێدان

ڕۆژنامەی مارکا سەردەمی زێدان و جەنگاوەرانی سەردەمی ڕابردوو بە کۆتاییهاتوو وەسفدەکات

ڕیاڵ مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا بەرانبەر یانەیەکی پلە دوو شکستیهێنا و لە پاڵەوانێتیە شاهانەییەکە کرایە دەرەوە، ئەوەش دەرگای بەڕووی میدیاکاندا کردەوە ڕەخنە ئاڕاستەی زینەدین زێدان بکەن.

زێدان لەم وەرزەدا و لە ماوەی شەش ڕۆژدا لە هەردوو جامی سوپەری ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا کرایە دەرەوە، لە ساڵی 2014 وەک یاریدەدەری کارلۆ ئەنچلۆتی نازناوی کۆپا دێل رێی بەدەستهێناوە، لەو ساڵەوە تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکی لەم جامەدا نەبووە و پێدەچێت گرنگی ئەوتۆی پێنەدات، یاخود ئەزموونی تێدا پەیدانەکردبێت.

بەهەرحاڵ، ڕۆژنامەی مارکا دووپاتیدەکاتەوە، سەردەمی زێدان کۆتاییهاتووە، بەلایەنی کەمەوە ئەو پێکهاتەیەی یاریپێدەکات گڕوتینی لەدەستداوە و چیتر پەیامی ڕاهێنەرەکەیان پێ هەرسناکرێت.

سەرچاوەکە پێی وایە ڕیاڵ تەنها دوو چانسی ماوە لە لالیگا و چامپیەنزلیگ و لەم دوو خولەشدا باڵادەست و پاڵێوراوی سەرەکی نییە، سەرەڕای ئەوەش نە ڕاهێنەرەکە بیر لە وازهێنان دەکاتەوە، نە ئیدارەی یانە بڕیارێکی هاوشێوە دەدات.

نەمانی متمانە بە پایەمەکەی زێدان

یاریزانانی ڕیاڵ لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەکاندا ئاستیان بەپێی پێویست نەبووە، گڕوتینیان لەدەستداوە و وا دەردەکەوێت متمانەیان بە پەیامەکەی زێدان نەمابێت.

بەپێچەوانەی سەردەمی ڕابردوو بەرانبەر ئالکۆیانۆ ناچاربوو یەدەگەکان ئاڵوگۆڕبکات و سەرەکییەکان بەکاربخاتەوە.

ماڵئاوایی جەنگاوەرانی سەردەمی ڕابردوو

چەندین یاریزانی یانەکە بە گوێیاندا دراوە، کە لە وەرزی داهاتوو دەخرێنە لیستی فرۆشراوانەوە، پێکهاتەکە بە گشتی پێویستی بە نوێکردنەوەیە.

ئیسکۆ و مارسێلۆ دووانن لەو جەنگاوەرە کۆنانەی لە لیستی ڕۆشتواندان و خۆشیان بیریان لەوەکردووەتەوە دەرفەت بە لاوە فرێشەکانی یانە بدەن.

بابەتی پێشتر

جانتای ئەتۆم

بابەتی دواتر

فیفا: هەر یانەیەک بەشداری "سوپەر لیگ" بکات دووریدەخەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share