جەبار یاوەر: یارمەتییەكانی ئەمریكا پێشمەرگەی بۆ شەڕی تیرۆر ئامادەكردووە

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ‏ئەمریکا لە عێراق و هەرێم ڕایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە کە هێزی شەڕکەری ئەمریکی لە ‏عێراق کەمبوونەتەوە و هەموو کاتیش بوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان پێویست ‏بووە.‏

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەسەر بوونی ‏هێزە شەڕکەرە بیانییەکان ڕایگەیاندووە، “بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی ‏ئەمریکامان بە پێویست زانیوە، هەم لە ڕووی پاڵپشتیی توانستی و لۆجستی و ‏ڕاوێژکارییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش و هەموو تیرۆرستان”.‏

یاوەر ئاماژەی بەوەشکردووە، ”بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات، تەنها هێزە ‏شەڕکەرەکان دەکشێنەوە، کە خۆی لە خۆیدا بۆ ماوەیەکی زۆرە هێزە شەڕکەرەکانی ‏ئەمریکا ژمارەیەکی کەمیان لە ناو خاکی عێراقدا ماون کە بەشدارییان لە جەنگی دژ بە ‏تیرۆریستانی داعش لە مەیدانی جەنگدا سنووردار بووە، ئەوە هێزەکانی پێشمەرگە و ‏هێزەکانی عێراقی فیدراڵ بوون کە لە مەیدانی جەنگدا بەشداریی فراوانیان کردووە لە ‏لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش”.‏

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە وتوشیەتی “ئێستا بە هاوکاری و پاڵپشتیی هێزەکانی ‏هاوپەیمانان و ئەمریکا، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بەهێزتر بوون و زیاتر ‏ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانن و هێزەکانی ئەمریکا وەکو ئەرکی ڕاوێژکاری ‏و پاڵپشتی لە عێراق دەمێننەوە، کە ئەمە لەم کاتەدا زۆر بەهادارتر و پر ئەنجامتر دەبێت و ‏یارمەتی و پاڵپشتی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان دەبێت بۆ ‏بەرەوپێشچوونی ئەم هێزانە”.‏

بابەتی پێشتر

نرخى نه‌وت بۆسه‌روو 78 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

بابەتی دواتر

پێشمەرگە بە دوو ڕۆژ مووچە وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share