یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی لیڤه‌رپوڵ بووه‌وه، یارییه ئاگرینه‌که به یه‌کسانبوون کۆتاییهات.
ئەمڕۆ یه‌کشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 21ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی له یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداریی لیڤه‌رپوڵی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی یه‌کسانبوون (2-2) کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی لیڤه‌رپوڵ له خوله‌که‌کانی نۆ و 26 له‌لایه‌ن سادیۆ مانێ و محه‌مه‌د سه‌ڵاحه‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌کانی ڕیمۆنتادای چێڵسی له خوله‌که‌کانی 42، 45 تۆمارکران.
بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، چێڵسی بە 43 خاڵه‌وه له‌پلەی دووه‌می ڕیزبەندیی پریمەرلیگ وه‌ک هه‌فته‌کانی ڕابردوو به‌رده‌وامبوو، له‌به‌رامبه‌ردا لیڤه‌رپوڵ به‌کۆکردنه‌وه‌ی 42 خاڵ به‌شێوه‌یه‌کی کاتیی له پله‌ی سێیه‌مدا خۆی گرته‌وه، به‌وپێیه‌ی یانه سووره زه‌به‌لاحه‌که یارییه‌ک که‌متر له چێڵسی و سیتی کردووه، به‌بردنه‌وه‌ی ئه‌و یارییه دواخراوه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پله‌ی دووه‌م و ململانێکردنی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، که به کۆکردنه‌وه‌ی 53 خاڵ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگی گرتووه.