تیتی نهێنيی بەهێزيی سامپای ئاشكرایكرد

تیتی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل ئاشكرایكرد، گرنگیدان بە سێ شت وایكردووە هەڵبژاردەكەی ئاستێكی بەرز و بەهێز پێشكەش بكات.

هەڵبژاردەی بەرازیل بە فەرمی سەركەوتنی بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر مسۆگەركردووە.

تیتی ڕاهێنەری بەرازیل پێیوایە سێ شت بوون بە هۆكار بۆ ئەوەی هەڵبژاردەكەی بەو بەهێزییە دەربكەوێت.

تیتی دەڵێت: “داهێنان، تۆماركردنی گۆڵ و بەهێزیی هێڵی بەرگری وایانكردووە هیچ هەڵبژاردەیەك نەتوانێت بەرامبەر بەرازیل خۆی ڕاگرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجی سەرەكییان بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 2022 دەبێت.

تیتی لە 67 یاریدا كە سەرپەرشتیی بەرازیلی كردووە، 50 یاریی بە بردنەوە كۆتایی پێهێناوە.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. دانیال ئەلڤێس گەڕایەوە بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

ئەرجەنتین دەیەوێت بەسەر پشتی بەرازیلدا بگاتە مۆندیال

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. ئەڵمانیا و لۆوڤ جیادەبنەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا وادەیەکی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی یواکیم لۆوڤی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی دای مانشافت ئاشکراکرد. هێشتا سەدای…
Total
0
Share