ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات، زیاتر له 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه له خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلی مه‌یڵی”ی به‌ریتانى له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت، گرفته ته‌ندروستییه‌كانى ئه‌و سه‌ربازانه له ماوه‌ى 20 ساڵى ڕابردوودا به‌هۆی هه‌ردوو جه‌نگى عێراق و ئه‌فغانستانه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه.
باسی له‌وه‌شكردووه، ساڵى ڕابردوو 500 سه‌ربازى دیكه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شكردووه دواى ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وتووه كه تووشی خه‌مۆكی بوون.
له‌و باره‌وه كلینتۆن لانجستون، پیاوى ئایینی له سوپاى به‌ریتانیا به ڕۆژنامه‌كه‌ى وتووه، “كاتێك یه‌كێك له سه‌ربازه هاوڕێكانى له ساڵى 2004دا بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ له جه‌نگى عێراقدا به‌شداریكردووه، تووشی نه‌خۆشیی “ترس له مردن بووه” و نامه‌یه‌كى بۆ هاوژینەكە‌ى ناردووه و باسی له ئه‌گه‌رى مردنی خۆی كردووه”.
ئاشكراشیكردووه، به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ربازه‌كان تووشی نه‌خۆشیی “له‌ده‌ستدانى هاوسه‌ره‌كانیان” بوون، بۆیه دواى چه‌ند ساڵێكه له گه‌ڕانه‌وه‌یان كاریگه‌رییه‌كى وایكردووه تووشی خه‌مۆكى و شۆكى جه‌سته‌یی ببنه‌وه.
ڕۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاشكراشیكردووه، سوپا هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌ندروستیی مێشك له‌نێو سه‌ربازاندا ده‌ستپێكردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی 220 ملیۆن پاوەندی ته‌رخانكردووه.