وێنە.. کۆمەڵێک کۆچبەر دوای مانەوەی شەو و ڕۆژێک لەبەر سەرما ڕزگارکران

کۆمەڵێک کۆچبەر کە بەشێکیان منداڵ بوون، دوای مانەوەیان بۆ شەو و ڕۆژێک لەبەر سەرما ڕزگارکران، ئەوەش دوای ئەوەی خۆیان گەیاندووەتە کەناراوەکانی یۆنان و لە ترسی دیپۆرت لەبەر سەرمادا ماونەتەوە.

دوای زیاتر لە 24 کاتژمێر ڕۆیشتن بە دەریای ئیجەدا 25 کۆچبەر کە 17کۆچبەریان منداڵ بوون گەیشتنە دوورگەی لیسڤۆسی یۆنان.

کۆچبەرەکان لە دەریای ئیجەوە خۆیان گەیاندە کەناراوەکانی یۆنان، بەڵام بەهۆی ترسیان لە دیپۆرتکردنەوە بۆ تورکیا بۆ ماوەی شەو و ڕۆژێک لەبەر سەرمادا مانەوە.

ئەم کۆچبەرانە لە ترسی ئەوەی دیپۆرتی تورکیا نەکرێنەوە شەو و ڕۆژێک دوور لە ئاوەدانی و خۆ ڕادەستکردن بە پۆلیس لەو دوورگەیە لەبەر سەرما مانەوە، پاشان بەناچاری داوای هاوکاری و فریاگوزاریان کردووە، دواتر سەرجەمیان لەلایەن UNHCR ڕزگار کراون.

May be an image of 4 people and people sitting

May be an image of 5 people, people standing and outdoors

May be an image of 1 person, sitting and outdoors

May be an image of 2 people, people sitting and people standing

بابەتی پێشتر

ئەشكەنجە منداڵی ناوسكی ژنە ئێزدییەكی لە عەفرین لەناوبرد

بابەتی دواتر

سۆمۆ: عێراق لە 2021دا زیاتر لە یەک ملیار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share