(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید 2022ی بە دۆڕاندنی دێربی بچووک دەستپێکرد

یانەی خیتافی لە یاریگای ئەلفۆنسۆ پێرێز ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید بووەوە، یارییەکە بە بردنەوەی خیتافی کۆتاییهات.

ئەمشەو یەکشەممە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی 19ی خولی ئیسپانیای بەرامبەر خیتافی ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندیی یانەی خاوەن یاریگا کۆتاییهات.

گۆڵی پێشەنگ و یەکلاکەرەوەی یارییەکەش، لە خولەکی نۆ لەلایەن ئینیس ئوناڵەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە 46 خاڵەوە لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا بەردەوامبوو، لەبەرامبەردا خیتافی بەکۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی 16ی ڕیزبەندییدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

بابەتی دواتر

دووبارە لەسەر شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل خەڵک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share