ڤیدیۆ.. لە کەرکوک ئەو تابلۆیانەی زمانی کوردییان لەسەرنەبوو لابران

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند تابلۆیەکی ڕێنمایی هاتوچۆ لە شاری کەرکوک بە ‏زمانی ئینگلیزی و عەرەبی هەڵواسرابوو، لادران و ئیدارەی پارێزگای کەرکوکیش ‏دەڵێت، هەموو هەوڵێک بۆ پەراوێزخستنی زمانە ڕەسمییەکان ڕەتدەکەنەوە.‏

لەسەر ئەو پرسە ئیدارەی پارێزگای کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” ئیداره‌ی ‏پارێزگای كه‌ركوك جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ڕێنماییه‌كان و ڕاسپارده‌كانی سه‌باره‌ت پشتبه‌ستنی ‏به‌ زمانه‌كانی (عه‌ره‌بی – كوردی – توركمانی – سریانی) له‌سه‌ر سه‌رجه‌م تابلۆكانی ‏فه‌رمانگه‌كان و ڕێگاوبان و پرده‌كان و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوك، ‏ئێستاش كاری پێده‌كرێت و پێویسته‌ هه‌موان په‌یڕه‌وی بكه‌ن”.‏

ئاماژە بەوەشکراوە، “هه‌ر كارێك به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕاسپارده‌ و ڕێنماییانه‌ بكرێت، جا له‌ ‏تابلۆی فه‌رمانگه‌دا بێت، یان تابلۆی ڕێگاوبان و هاتوچۆ له‌ ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ و ناوشار، ‏به‌ كارێكی تێكده‌رانه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ین له سه‌رجه‌م هێزه‌ ‏ئه‌منییه قاره‌مانه‌‌كان به‌ توندترین شێوه‌ سزای ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ بده‌ن، كه‌ پێچه‌وانه‌ی ‏نووسراو و ڕێنماییه‌كان كار ده‌كه‌ن”.‏

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک دەڵێت، “ئێمه‌ جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌وه‌ی ڕێگه‌ ناده‌ین به‌ هیچ ‏ڕه‌فتارێكی تاكلایه‌نه‌ له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك، كه‌ ببێته‌ مایه‌ی تێكدانی یه‌كڕیزیی نیشتمانی ‏له‌ شاری كه‌ركوك”.‏

بابەتی پێشتر

پێرێز و لاپۆرتا و ئانێلی ساڵی 2022 گۆمەکە دەشڵەقێنن

بابەتی دواتر

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share