بەڕێوبەری بایرن داوای گەڕانەوەی هاندەران و چارەسەری نیشتیمانی دەکات

Final Football UEFA Champions League FC BAYERN MUENCHEN – PARIS ST. GERMAIN PSG Lisbon, Lissabon, Portugal, 23rd August 2020. Vorstandsvorsitzender Karl-Heinz Rummenigge Muenchen in the final match UEFA Champions League, final tournament FC BAYERN MUENCHEN – PARIS ST. GERMAIN PSG in season 2019/2020, FCB, Photographer: Peter Schatz / Pool – UEFA REGULATIONS PROHIBIT ANY USE OF PHOTOGRAPHS as IMAGE SEQUENCES and/or QUASI-VIDEO – National and international News-Agencies OUT Editorial Use ONLY Lisbon Estadio da Luz de Benfica Portugal *** Final Football UEFA Champions League FC BAYERN MUENCHEN PARIS ST GERMAIN PSG Lisbon, Lisbon, Portugal, 23rd August 2020 CEO Karl Heinz Rummenigge Munich in the final match UEFA Champions League, final tournament FC BAYERN MUENCHEN PARIS ST GERMAIN PSG in season 2019 2020, FCB, Photographer Peter Schatz Pool UEFA REGULATIONS PROHIBIT ANY USE OF PHOTOGRAPHS as IMAGE SEQUENCES and or QUASI VIDEO National and international News Agencies OUT Editorial Use ONLY Lisbon Estadio da Luz de Benfica Portugal Poolfoto Peter Schatz / Pool ,EDITORIAL USE ONLY

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەلایەن دەسەڵاتی یاسایی و تەندروستی هەرێمی باڤاریاوە ئاگادارکراوەتەوە، کە تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم ناتوانێت هاندەرانی بگەڕێنێتەوە بۆ ناو یاریگا.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی لە زاری کارڵ هاینز ڕۆمەنیگی بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشنەوە ئاشکرایکردووە، کە دەسەڵاتی یاسایی و تەندروستی هەرێمی باڤاریا تەواوی یانەکانی هەرێمەکە بەتایبەت بایرن میونشنیان ئاگادارکردووەتەوە، تاوەکو 25ی تشرینی یەکەم (ئەم مانگە) ناتوانن هیچ چالاکییەک بە ئامادەبوونی هاندەرانیان ئەنجامبدەن.

یانە هۆلیودیەکەی ئەڵمانیا لە پلانیدابوو ڕوبەڕوبوونەوەکانی دورین لە جامی ئەڵمانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان و ئینتراخت فرانکفۆرت لە خولی ئەڵمانیا بە ئامادەبوونی بەشێک لە هاندەرانی ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی بڕیارە نوێیەکەوە ناتوانن ئەو هەنگاوە بنێن.

لەم بارەیەوە کارڵ هاینز ڕۆمەنیگی ڕایگەیاندووە، ” لەم هەفتەیەدا لەلایەن دەسەڵاتی شاری میونشنەوە ئاماژەمان بۆ کرا کە دەکرێت بەشێک لە هاندەران بەشداری ڕوبەڕوبوونەوەکان بکەن، بەڵام ئەمڕۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەکەداکرا و هۆکارەکەش بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوونە بە کۆرۆنا، کارەکە بەم شێوەیە دەڕوات”.

هەروەها دەڵێت، ” پێویستمان بە چارەسەرێکی ناوخۆیی ڕیشەییە پشتی بە چەندین پێوەربەستبێت بۆ گەڕاندنەوەی هاندەران، پێویستە ئەم چارەسەرە بەهەموو پێوەرەکانەوە بەسەر هەموواندا جێبەجێبکرێت”.

پەیمانگای ڤان کوخ لە ئەڵمانیا کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاشکرایکردووە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دووبارە لە ئەڵمانیا زیادیکردووە، ئەم بڕیارەش کاریگەری لەسەر بڕیاری پێشووی شارەوانییەکانی ئەڵمانیا دروستکرد کە تایبەتبوو بە گەڕاندنەوەی لەسەدا 30ی هاندەران.

بابەتی پێشتر

مانچستەر سیتی جارێکی دیکە دەرگای بۆ مێسی واڵاکرد

بابەتی دواتر

نیکلاس بێندتنەر: ئەگەر کات بگەڕێتەوە بە چەکوش سەری خۆم پاندەکەمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share