مانچستەر یونایتد یاریزانی دیکە دەکڕێت؟

یانەی مانچستەر یونایتد کۆتایی بە قۆناغی گواستنەوەکان هێناوە، ئامانجی سەرەکییان لە ئێستادا دەستەبەرکردنی ناسناوەکانە.

ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان، ئولی گۆنار سۆڵشایەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “سکای سپۆرت” دانی پێدادەنێت، کە قۆناغی گواستنەوەی یاریزانان دوای کڕینی جادۆن سانچۆ و ڕافائێل ڤاران کۆتاییهاتووە، بەڵکو ئامانجیان بەدەستهێنانی ناسناوەکانە لە داهاتوودا.

سۆڵشایەر دەڵێت، ” دەزانم لەئێستادا خاوەنی پێکهاتەیەکی باشین، بەڵام کەممان بەدەستهێناوە و پێویستە بە ئاڕاستەی زۆر هەنگاو بنێین و ناسناوەکان بچنینەوە، پەرۆشم بۆ دەستپێکی وەرزی نوێ، پێموابێت هیچ شتێک بەسەر یاریزانەکانمدا تێپەڕنابێت، بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ چالاکییەکانی وەرز دەکەین”.

سۆڵشایەر وەرزی سێیەمی وەک ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بەڕێدەکات، ناوبراو لە ساڵی 2018 بەشێوەیەکی کاتی لە پێگەکەی جێگیرکرا و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

لەسەر ئاستی ناسناوەکان، چوار ساڵ لەمەوبەر جوزێ مۆرینیۆ ناسناوی یوروپا لیگی بەدەستهێنا، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا سۆڵشایەر سەرکەوتوو نەبووە لە بەرزکردنەوەی جامە ناوخۆیی و ئەوروپییەکان دا.

بابەتی پێشتر

بەنفیکا داوای ئومتیتی دەکات

بابەتی دواتر

سكاڵا له‌سه‌ر موختاره‌كه‌ی باداوەی هه‌ولێر تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – فیلادلفیا لە پیلیکانزی برده‌وه و جوێل ئیمبید 42 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز ڕووبه‌ڕووی نیوئۆرلیانز پیلیکانز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فیلادلفیا…
Total
0
Share