كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه، شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، پله‌كانی گه‌رماش به نزمی ده‌مێننه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، ”سبه‌ینێ دووشه‌ممه له كاته‌كانی به‌یانی زوودا كاریگه‌ریی بارسته‌هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری درێژده‌بێته‌وه بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌مان، باران له به‌شێك له سنووری پارێزگاكان ده‌بارێت”.
كەشناسی پێشبینی ئه‌وه‌شیكردووه، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاستی باران مامناوه‌ند بێت و له سه‌نته‌ری پارێزگاش ئه‌گه‌ری نمه‌بارانی هه‌یه.
هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسیی هه‌رێم، بارانبارین له كاته‌كانی به‌یانی زوو تا كاته‌كانی پێشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانیش وه‌ك زنجیرەچیای سه‌فین و زنجیره چیاكانی سنووری ئیداره‌كانی سۆران و ڕاپه‌ڕین به‌فر ده‌بارێت، تا كاته‌كانی پاشنیوه‌ڕۆ”.
هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسی، له سه‌نته‌ری سلێمانی نمه‌باران ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌وروبه‌ریش به‌فر ده‌بارێت.
پێشتر عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی كەشوهەوای عێراق ڕایگەیاندبوو، لەماوەی كەمی داهاتوودا ئەگەری ڕوودانی لافاو لە شارەكانی هەرێم و عێراق بەدوودەزانرێت.
باسی له‌وه‌شكردبوو، بەپێی پێشبینییەكان كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە هەندێك ناوچەدا.