وەزارەتی نەوت داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی کانوونی یەکەمی بڵاوکردەوە و ‏ڕایگەیاند، داهاتی نەوتی مانگی ڕابردوو زیاتر بووە لە حەوت ملیار دۆلار، زیاتر لە ‏‏100 ملیۆن بەرمیل نەوتیش هەناردەکراوە.‏

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، بەپێی ئاماری کۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی، کۆی ‏هەناردەکردنی نەوت لە مانگی  کانوونی یەکەمدا 101 ملیۆن و 579 هەزار و 927 ‏بەرمیل بووە.‏

بڕی داهاتی فرۆشتنی نەوت لەهەمان مانگدا حەوت ملیار و 37 ملیۆن دۆلار بووە.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت، کۆی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ‏ناوەڕاست و باشووری عێراق 98 ملیۆن و 570 هەزار و 290 بەرمیل نەوت بووە.‏

هەروەها بڕی ملیۆنێک و 700 هەزار و 95 بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە ‏هەناردەکراوە.‏

بەپێی ئامارەکە، تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق 3.277 ملیۆن بەرمیل بووە، ‏تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتیش 72 دۆلار بووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەردی سەڵاح: وەزارەتێک بە دوو مانگ نەتوانێت لیستێکی مووچە ئامادەبکات دەبێت سزابدرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “وەزارەتێک بە دوو مانگ نەتوانێت لیستێکی مووچە ئامادەبکات دەبێت سزابدرێت”. هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی…
Total
0
Share