ئەگەری ڕوودانی لافاو بەدووردەزانرێت.. كەشناسی پێشبینییەكان دەخاتەڕوو

لەماوەی كەمی داهاتوودا ئەگەری ڕوودانی لافاو لە شارەكانی هەرێم و عێراق ‏بەدوودەزانرێت، وەك ئەوەی لە پێشبینییەكانی كەشناسیدا هاتووە.‏

هەر بەپێی پێشبینییەكان كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا ‏دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە هەندێك ناوچەدا.‏

عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی كەشوهەوای عێراق ڕایگەیاند، ‏كەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو لە شارەكانی هەرێم و باكووری عێراق لەنێوان هەور و ‏نیمچەهەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانی كەم لە هەندێك ناوچە و ڕوودانی ‏هەورەتریشقە.‏

هەروەك لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق ئەگەری بارانی مامناوەند هەیە، لەگەڵ جێگیریی ‏پلەكانی گەرما. ‏

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق لە زاری بەرپرسەكەی كەشناسی ئاشكراشیكرد، بەرزترین ‏پلەی گەرمای شارەكان بەمجۆرە دەبێت، (سلێمانی 10، هەولێر 13، دهۆك 13، كەركوك ‏‏15، موسڵ 13 و بەغداد 14).‏

بابەتی پێشتر

چاكبووەكانی ئۆمیكرۆن بەرگرییان بەرامبەر گۆڕاوەکانی دیکە هەیە

بابەتی دواتر

لەسەر كوشتنی خێزانە 20 كەسییەكەی بابل هێزێكی "سوات" دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share