دوای دوو ساڵ دەمیرتاش و باشاك نیو كاتژمێر یەكیان بینی

هیوا دەخوازێت بارمتەبوونەكەی دەمیرتاش و هاورێكانی كۆتایی بێت

بەبۆنەی ساڵی نوێوە، هاوژینەكەی سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ‏وێڕای هیوای ئازادی و دادپەروەری بۆ هەمووان، ڕوونیدەكاتەوە، پاش دوو ساڵ، تەنها ‏نیو كاتژمێر ڕێگەی دیداریان پێداوە.‏

باشاك دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی ‏دیموكراتی گەلان پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “هیوادارم ساڵێكی پڕ لە ئازادی و ‏دادپەروەری بێت بۆ هەمووان، سەڵاحەدین و هاوڕێكانی وەك بارمتەی سیاسی لە زیندانن ‏ماوەی پێنج ساڵ و مانگێك و 27 ڕۆژی تەواوە”.‏

باشاك لە پەیامەكەیدا كە لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، هیوا دەخوازێت ساڵێكی باش بێت كە ‏تیایدا بارمتەبوونەكەی دەمیرتاش و هاورێكانی كۆتایی بێت.‏

هەروەك وێنەیەكی خۆی و دەمیرتاشی هاوسەری بڵاوكردووەتەوە، دەڵێت، یادگاریی ‏بینینێكی كراوەیە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لە پاش دوو ساڵ.‏

پێشتر سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە تویتێكی بە بۆنەی ساڵی نوێوە كردووە، زۆر بە ‏كورتی نووسیویەتی، “هیوای ساڵێكی بێ ستەم، بێ تاڵانی و بێ ئاكپارتی دەخوازم”.‏

دەمیرتاش پێیوایە، بەبێ ستەم و قۆرخكاریی شمەك و كاڵاكان و هەروەها بێ ئاكپارتی، ‏ساڵێكی باش دەبێت.‏

هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە جگە لە توركی، بە زمانی كوردی و هەروەها زاراوەی ‏زازاكی پیرۆزبایی ساڵی نوێی كردووە.‏

بابەتی پێشتر

بەهۆی ئۆمیكرۆنەوەیە<br> لە 2022دا نەوت ئایندەیەكی ناڕۆشنی هەیە

بابەتی دواتر

ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوو.. 255 كەس سەردانی فریاكەوتنی سلێمانییان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە

لەسەر رێگای سلێمانی-عەربەت لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد. ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی…
Total
0
Share