حكومەتی عێراق: دابەشكردنی موچە پەیوەستە بە یاسای قەرزەوە

ئەحمەد مولا تەڵاڵ

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران پەیوەستە بە پەسەندكردنی یاسای قەرز لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

ئەحمەد مولا تەڵاڵ، وتەبێژی فەرمی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، ئاراستەكانی حكومەت بەرەو پەرلەمانە بۆ پەسەندكردنی یاسای كورتهێنانی دارایی بۆ خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت.

وتیشی، “مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكاندا دەكات لەپێناو بەپەلە پەسەندكردنی یاسای قەرزكردن” دوپاتیشیكردەوە كە “حكومەت پابەندە بە خەرجكردنی موچە دواكەوتووەكان”.

مولا تەڵاڵ ئەوەشی خستەڕوو، كازمی ڕێنمایی داوەتە وەزارەتی دارایی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ خەرجكردنی موچەی خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی.

دەربارەی خوێندنی ئەمساڵیش وتەبێژی سەرۆكوەزیران ئاشكرایكرد كە دۆسیەی خوێندن ڕەوانەی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی دەكرێت بۆ دیاریكردنی ئالیەتی دەوام.

لێدوانی وتەبێژی سەرۆكوەزیران دوابەدوای كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بوو كە لە بەغداد بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی زیادیکردووە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ستراتیژی حکومەت هانی هاوڵاتییانیداوە رووبکەنە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنەرانی ئەو سیستمەش…
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: خالید شوانی بۆ وەزارەتی داد و فوئاد حسێن بۆ وەزارەتی دەرەوە كاندیدكراون

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو وەزارەتانەی بەر كورد دەكەون و كاندیدەكانیان یەكلاكراونەتەوە وەزارەتەكانی داد…
Total
0
Share