وەزارەتی پەروەردەوە: نابێت مامۆستای ژن وانە بە كوڕ بڵێتەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق، چەند بڕیار و ڕێنماییەكی لەبارەی كاری پەیمانگە ئەهلییەكانەوە دەركرد و دەڵێت، نابێت مامۆستای پیاو وانە بە خوێندكاری کچ بڵێتەوە و بە پێچەوانەشەوە.

لە نووسراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی عێراق چەند بڕیارێکی سەبارەت بە پەیمانگە ئەهلییەکان بڵاوکردەوە و یەكێك لە بڕیارەكان ئەوەیە كە نابێت خوێندنی کوڕان و کچان لە هەمان کاتدا بێت و بە تێكەڵی وانە بخوێنن، بەڵكو لە كاتی وەرگرتنی وانە تایبەتەكان و خوولی هاوینەی پەیمانگەكاندا دەبێت كچان و كوڕان لە یەكتر جیابكرێنەوە.

بڕیارێكی تری وەزارەتی پەروەردەی عێراق، قەدەغەكردنی وانە وتنەوەیە بە خوێندكارێك كە لە هەمان ڕەگەزی مامۆستاكەی نەبێت و دەڵێت، “ئەگەر پەیمانگەكە تایبەت بوو بە كوڕان، دەبێت مامۆستای پیاو وانە بە خوێندكارەكان بڵێتەوە، بە پێچەوانەوە لە پەیمانگەی كچاندا نابێت مامۆستای پیاو وانە بڵێتەوە و دەبێت مامۆستاكان مێینە بن”.

بڕیار و ڕێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق گشتاندنیان بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە بۆ كراوە و جەختدەكاتەوە هەر پەیمانگەیەك سەرپێچیی ڕێنماییەكان بكات، بۆ ماوەی شەش مانگ دەخرێتەژێر سەرپەرشتیكردنی تایبەتەوە و لە كاتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچییەكەدا مۆڵەتی لێوەردەگیرێتەوە و بە یەكجاری دادەخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە لیستی ئەو پێنج وڵاتەدایە کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوایان لەسەرە

راپۆرتێکی نوێ مەترسییەکانی زیادبوونی وشکەساڵی لەسەر ئاستی جیهان ئاشکرادەکات ئەمەش پاش ئەوەی ئاشکراکرا رێژەی بە بیابانبوون گەیشتووەتە 75%.…
Total
0
Share