چۆن ڕوناكیی ماڵەكەت ڕێكدەخەیت؟

لەكاتی وەرزگۆڕیندا ڕەنگە پێمانوابێت كە هەمان ئەو ڕوناكییەی لەماڵەكانمان بەكارمانهێناوە دەبێت جێگیر بێت، بەڵام هەندێك لە شارەزایان و كۆمپانیاكانی بواری ڕوناكی ڕایەكی پێچەوانەیان هەیە و داوا دەكەن لەگەڵ وەرزەكاندا ڕوناكیی ماڵەكانیش گۆڕانكارییان تێدا بكرێت.

پیتەر پۆڵز، دامەزرێنەری Original BTC، كە هێمایەكی بازرگانیی بەریتانییە بە پێگەی ئیندپێندتی ڕاگەیاندووە، “ڕوناكی ماڵەوە سێ لایەنی باشی هەیە، بۆ كاتی بیركردنەوە لە داڕشتنی پلان و ئەنجامدانی چالاكییەكان و لایەنی دەرونی”.

ئەو شارەزایەی ڕوناكی دەڵێت، ئەگەر بێت و چەند جۆرێكی ڕەنگ لە ماڵەكەتدا بەكاربهێنیت دەتوانیت ئەو سێ ئامانجە بە باشی بپێكیت، داواش دەكات لە كاتی وەرز گۆڕیندا بەشێوەیەكی زانستی و بە ڕاوێژ گۆڕانكاری لە ڕوناكییەكانی ماڵەكەتدا بكەیت.

شارەزایان باس لەوە دەكەن، لە وەرزی زستاندا پێویستە ڕوناكییەكانی ماڵەكەت بە تایبەت ژووری پێشوازی و میوان ڕوناكتر بێت و ڕوناككردنەوەی پشتگوێ نەخرێت، چونكە ڕۆژگار كورتە و زۆربەی كاتەكان دەرەوە تاریكە، بەڵام هاوین پێچەوانەیە.

هەندێك جاریش خاوەنی ماڵەكە وادەزانێت كیشە لە ڕوناكییەكانیاندا هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا كێشە لە بۆیەكردنی دیوارەكانیان هەیە كە یان ڕوناكی زۆر دەگرێتە خۆی یان تیشك زۆر دەداتەوە كە لە هەردوو بارەكە كێشە بۆ ڕوناككردنەوەی ماڵەكە دروست دەكات، وەك بەشێك لە شارەزایان و خاوەن براندەكانی ڕوناكی باسیان لێوەكردووە.

بابەتی پێشتر

ڤاكسینە ئەمریكییەكەی دژ بە كۆرۆنا '90% كاریگەر دەبێت'

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی پارتی: ناردنی 320 ملیار دینارەكە بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ وەرگێڕان و ئاسانکاری.. گووگڵ چاویلکەیەکی نوێی زیرەک پەرەپێدەدات

لە کۆنفرانسی پەرەپێدەرانی گووگڵ (Google I/O)ـدا، کۆمپانیا ئەمریکییەکەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا شێوەی یەکەمی چاویلکەیەکی زیرەکی خستەڕوو، دەتوانێت…
Total
0
Share