مەرج و ڕێنمایی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ماتۆڕسکیلی دیلیڤەری

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری چێشتخانەو خواردنگە خێراکان – فاست فوود- لەگەڵ ئاپارتمان وشوێنە نیشتەجێی سیتی یەکان دەکاتەوە بە کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی ماتۆرسکیلەکانی دیلیڤەری دەتوانن لە کارەکانیان بەردەوامبن.

هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتی لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی سیمای شار، داواکارین لە بەڕێزتان شۆفێری ئەو ماتۆڕسکیلانەی لەلاتان کار دەکەن پابەند بن بەم خاڵانەی لای خوارەوە:

1 پێویستە ئەو شۆفێرانەی لەلاتان کار دەکەن وەک ( شۆفێری ماتۆڕسکیل) مۆڵەتی لێخوڕینیان هەبێت و ئەوانەی بەدەستیان نەهێناوە، بەڕێوەبەرایەتیمان لە چوارچێوەی یاسا هاوکاریان دەبێت لە بەدەستهێنانی ئەو مۆڵەتە یاساییە وە تاکو بەرواری 1/2/2022 ماوە ھەیە کە بێن بەرەو پیری ئەم بانگەوازەوە ومۆڵەتی لێخورینی ماتۆرسکیل بەرێکارە یاساییەکان بەدەست بێنن.

2 پێویستە شۆفێرەکان هۆکارەکانی سەلامەتی پەیڕەو و بەکار بهێنن وەک کڵاوی سەرپارێز و دەستکێش و پارێزگاری کردن لە ئەنیشک و کڵاوەی ئەژنۆ.وە تاکو بەرواری 3/1/2022 کاتیان لەبەردەستە  بۆ دابین کردنی ئەم کەرەستانە کە سەلامەتی ئەو شۆفێرانەی پێوە بەندە.بەڵام  بەردەوام ولەوماوەیشدا ھەرسەرپێچیێکی ھاتوچۆییان لێ بەدی بکرێت وەک پابەند نەبوون بەترافیکلایت یاخود رۆیشتن بەپێچەوانەی ئاراستەی شەقام یان لێخورینی ماتۆرسکیل لەلایەن مێردمنداڵ ولەخوار تەمەنی یاسایی وسەرپێچییەکانی دیکەی یاسای ھاتوچۆ  ئەوا لێپرسینەوە بەپێی یاسا ودەستگرتن بەسەر ئەو ماتۆرسکیلە لەلایەن مەفرەزەکانی ھاتوچۆ پەیرەو دەکرێت .

3 پێویستە ماتۆڕەکان سەرجەم مەرجەکانی توندوتۆڵیان تیادابێت وەک ڕووناکییەکانی پێش و دواوەو فلاشەرەکان و ئیستۆپ و نابێت بەهیچ شێوەیەک دەنگی صالنصاکانیان بەرزو بێزارکەر بێت واتە ئاسایی بێت. ھەروەھا پێویستە ماتۆرسکیلەکانیان کۆدێکی روون وخوێندراوی پێوە بێت بەمەبەستی ناسینەوەیان .

4 لای خۆتانەوە شۆفێرەکانتان هان بدەن و ڕێنماییان بکەن بە پابەندبوون بە یاساکانی هاتووچۆ و لەوانەش پابەندبوون بە گڵۆپی ترافیک لایت و ئاماژە دەستییەکانی کارمەندانی هاتووچۆ و دوورکەوتنەوە لە ڕۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و پێشبڕکێ لەسەر شەقامەکان و هەر کارێکی مەترسیدار و سەرپێچی دیکە.

5 ھەرەوھا سەبارەت بە ئەپارتمان و جێگا سیتی یەکانی نیشتە جێ بوون  داوا لەئیدارە وبەشی سیکێورەتییەکانیان دەکەین کەھاوکارمان بن لەسەرخستنی ھەڵمەتی رێکخستنی کاری ماتۆرسکیلەکان کەرێگا نەدەن بەو شۆفێرانەی ماتۆرسکیلی دیلیڤەرییان پێیە وھۆکارەکانی سەلامەتی بەکارناھێنن وەک کڵاوی سەرپارێز وپارێزگاری لەئەنیشک وکڵاوەی ئەژنۆ بێنە ناو سنووری ئەپارتمان وستییەکانیان.

6 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی جەخت لەوە دەکات ئامانجمان دروستکردنی گرفت و ئاستەنگ نییە بۆ بژێوی هاوڵاتییان یاخود دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلەکانیان ،بەڵکو ئامانجمان فەراهەمکردنی رەوشێکی ئارام و لەبار لەسەر شەقامەکان و نەهێشتنی دیاردە نەشیاوەکان و سەرپێچی و بێزارکردنی هاوڵاتییان بە ژاوەژاوی ئەو ماتۆڕسکیلانەو پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان بە گشتی و بەتایبەتیش خودی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکانە لە ڕووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ.

بابەتی پێشتر

کازمی: لە دوای 2003ەوە پەیوەندی نێوان عێراق و هەرێم هێندەی ئێستا باش نەبووە

بابەتی دواتر

پوتین دڵنیایی دەداتە ئەسەد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو شەوی بەراتە

وتەبێژی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو شەوی بەراتە و ئێوارەی 21 ی ئەم مانگەش بڕیار لە بارەی دەستپێکی مانگی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانیه‌وه‌ له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ی له‌شه‌قامی (راپه‌ڕین – سلێمانی)…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

هەسەدە: هەوڵی هەڵاتنی داعشییەكان پیلانی دەرەكی و بەتایبەت توركیا بوو‏

فەرماندەیەكی هەسەدە بوونی دەستی دەرەكی، بەتایبەت توركیا دووپاتدەكاتەوە لە ڕووداوەكانی حەسەكە، دەڵێت، نیازەكە هێنانەدەرەوەی سەرجەم چەكدارەكانی داعش بووە…
Total
0
Share