پوتین دڵنیایی دەداتە ئەسەد

ڤیلادمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا لە پەیامی پیرۆزبای سەری ساڵی نوێدا دڵنیاییدایە بەشار ئەسەدی سەرۆکی حکومەتی سوریا کە ساڵی ئایندە لە تەنیشتنی سوریا دەمێننەوە.

پوتین لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، “پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و دیمەشق بەباشی دەمێننە و هیوادارین ساڵی ئایندە زیاتر سەقامگیری و ئاشتی لەخاکی سوریادا ببینین”.

بە وتەی پوتین، وڵاتەکەی بەردەوامی دەدات بە هاوکاری حکومەتی سوریا لە شەڕی دژبە تیرۆردا کە ئەو بە “تیرۆری نێودەوڵەتی” ناویهێناوە و دەشڵێت، “بەردەوام دەبن لە دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ بونیادنانەوەی سوریا”.

لەگەڵ دۆخی ناسەقامگیری سیاسی لە سوریا ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان چەندینجار داوای لە ڕوسیا کردبوو، هاوکارییان بکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ ئەو پرسە چەند دانیشتنێک لەگەڵ نوێنەرانی ڕوسیا کراوە.

لە ساڵی 2013ەوە کاتێک حکومەتەکەی بەشار ئەسەد نزیکبوو لە کەوتنی یەکجاری، ڕوسیا بڕیاریدا دەستوەردان لە دۆخی ناوخۆی سوریا بکات و بەهێزی ئاسمانی و زەمینی باڵانسی هێزی شەڕی لە بەرژەوەندی بەشار ئەسەد گۆڕی.

بابەتی پێشتر

مەرج و ڕێنمایی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ماتۆڕسکیلی دیلیڤەری

بابەتی دواتر

ئەشرەف غەنی: گەورەترین هەڵەی من ئەوە بوو متمانەم بە ئەمریکا و هاوپەیمانانی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share