پێرێز بە ئۆفەرێکی خەیاڵی ڤینیسیۆز دەبەستێتەوە

ڕیاڵ مەدرید لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆندی نوێ بە مووچە و پاداشتی زیاتر پێشکەشی ڤینیسیۆز جونیۆر دەکات.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ڤینیسیۆز جونیۆر بۆندەکەی تاوەکو هاوینی 2025 بەردەوامی دەبێت، بەڵام بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ ترسیان لە هەوڵدانی یانە گەورەکانی دیکە هەیە بۆ گواستنەوەی.

بەپێی سەرچاوەکە، فلۆرنتینۆ پێرێز و میگێل ئەنخێل سانچێز (سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕیاڵ مەدرید)، سەرەڕای ئەوەی بۆندی “ڤینی” زۆری ماوە، بەڵام بڕیاریانداوە گرێبەستەکەی بە مووچەی 10 ملیۆن یورۆ نوێبکەنەوە، لەکاتێکدا یاریزانەکە تەنها 3.5 ملیۆن مووچەی ساڵانە بەدەستدەهێنێت.

نرخی گەوهەرەکەی سیلیساو تەنها 50 ملیۆن یورۆیە، دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی ناوازە لە وەرزی نوێ (2021-2022)، یانە سەرمایەدارەکانی ئینگلتەرا هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی لێپرسراوی کارەکانی.

ڤینیسیۆزی تەمەن 21 ساڵ، لەم وەرزەدا (2021-2022) 14 یاریکردووە، نۆ گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری هەولێر: 500 خێزان و 130 ئۆتۆمبێل بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان بەركەوتووە

بابەتی دواتر

هەولێر.. نەخۆشخانەیەک بۆ گەڕاندنەوەی تەرمێک داوای 10 ملیۆن دینار دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share