بۆچی ڤاران ئاستی دابەزیوە؟ ئەفسانەیەکی یونایتد وەڵام دەداتەوە..

ڕیۆ فێردیناند، ئەفسانەی ئینگلتەرا و یانەی مانچستەر یونایتد بەرگری لە ڕافائێل ڤارانی فەرەنسی دەکات و دەڵێت، “ئەو گۆڕانکارییەی کردوویەتی زۆر گەورەیە.”

فێردیناند لە چاوپێکەوتنێکدا لە پلاتفۆرمی یو تیوبەوە (vipe with five) ڕایگەیاندووە، “ڤاران لە یانەیەکەوە هاتووە ناسناوەکانی پێت دەڵێن لە بەرزترین ئاستدا بووە، ئێستا گەیشتووەتە دۆخێکی تەواو جیاواز کە تیپەکەی هیچ کارایییەکی نییە، متمانەی نییە، هیچ پێکهاتەیەکی نییە، گەیشتوون بە ئاستێکی سەیر ناچارت دەکات بیری لێبکەیتەوە، هاتنی ڤاران لەو کولتوور و ستانداردە بەرزەوە بۆ ئەوەی لە یونایتد هەیە، بێگومان گۆڕانکارییەکی گەورەیە.”

ڤاران لە وەرزی 2021/2022 تەنها 29 یاریی بە درێسی مانچستەر یونایتدەوە ئەنجامدا، بەهۆی پێکانەوە 17 یاریی لەدەستدا و کۆی 80 ڕۆژ نەیتوانی هیچ سوودێک بە هێڵی بەرگریی یانە سوورە زەبەلاحەکە بگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

یۆڤانتۆس لە كڕینی دی ماریا نزیكە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی زیاتر لە کاتژمێرێک پێشخستووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین چانس بۆ هازارد

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید باوەڕیان بە گەڕانەوەی ئیدین هازارد نەماوە، لە بەرامبەردا ڕاهێنەر و یاریزانان پاڵپشتیدەکەن. ڕۆژنامەی موندۆ…
Total
0
Share