نوێکردنەوە یان فرۆشتن؟ پلانی لیڤەرپوڵ بۆ محەمەد سەڵاح ..

بەڕێوەبەرانی لیڤەرپوڵ بڕیاریان لە نوێکردنەوەی بۆندی محەمەد سەڵاحی میسڕی نەداوە، یاریزانەکەش داوای مووچە و دەستکەوتی زیاتر دەکات.

سەڵاحی تەمەن 29 ساڵ لە هاوینی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ کۆتاییدێت، سەرەڕای ئەوەی هێشتا دوو وەرز لەبەردەم بەڕێوەبەرانی لیڤەرپوڵدان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام لەئێستادا هەوڵەکانیان بۆ بەردەوامی پێدانی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەستپێکردووە.

ئەمکارەش بە پێشکەشکردنی بۆندێکی نوێ دەکرێت، لەم بارەیەوە لێپرسراوی کارەکانی سەڵاح داوای مووچەی هەفتانەی بەبڕی 59 هەزار یورۆ کردووە، بەڵام سەرۆکایەتیی “ڕێدز” تاوەکو ئێستا نایەوێت ئەو بڕەی پێشکەشبکات.

بڕیارە لە دەستپێکی مانگی کانوونی دووەمی 2022ـەوە دەرگای گواستنەوەکان جارێکی دیکە بکرێنەوە، بەبۆچوونی ڕۆژنامەنووسانی بەریتانیا و ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی، خاوەنداریەتی کۆمپانیای ” Fenway Sports Group” تاوەکو ئەو وادەیە، ئامادەیی پیشاندەدەن بۆ دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆکردن بەپێی ئەو مەرج و داواکارییانەی محەمەد سەڵاح دیاریکردوون، کە ئەوەش یاریزانەکە دەکاتە گرانبەهاترین لە مێژووی لیڤەرپوڵ و خولی نایابی ئینگلیزی بەگشتی.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤیسکی و هالاند بەیەکەوە؟ قسەی پڕوپووچە"

بابەتی دواتر

كەربەلا.. كچێك لەكاتی چركاندنی سێڵفیدا مرد و بوو بە 331ـەمین قوربانیی سێڵفی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share