سه‌رۆك كۆمار واده‌ى یەكەم دانیشتنى خولی نوێی پەرلەمانی دیاریكرد

سه‌رۆك كۆمارى عێراق واده‌ى یه‌كه‌م دانیشتنى خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ‏دیاریكرد، هیواداریشه‌ حكومه‌تێكى نیشتمانیی به‌هێز پێكبهێنرێت. ‏

له‌ نووسراوێكدا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق ڕۆژى 9ى كانوونى دووه‌مى ‏وه‌كو یه‌كه‌م دانیشتنى خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریكردووه‌. ‏

سه‌رۆك كۆمار لەگەڵ بڵاوكردنەوەی نووسراوی تایبەت بە دانیشتنەكە، له‌ تویتێكدا ‏نووسیویه‌تى، “واژوومان له‌سه‌ر نووسراوی كۆماری كرد بۆ بانگهێشتكردنى ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی نوێ، تاوه‌كو له‌ 9ى كانوونى دووه‌مدا دانیشتنى خۆی ئه‌نجام بدات”.‏

بەرهەم ساڵح هیواخوازە دانیشتنی یەكەمی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەتا بێت ‏بۆ پێكهێنانی “حكومه‌تێكى نیشتمانیی به‌هێز، كه‌ تواناى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى وڵات ‏و سه‌روه‌رییه‌كانى هه‌بێت و پارێزه‌ر و خزمه‌تكارى عێراقییه‌كان بێت”.‏

بابەتی پێشتر

شانه‌یه‌كى “تیرۆریستى” له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

بابەتی دواتر

پڵنگەكەی زاخۆ بەزیندوویی گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share